لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسەوە نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردووە و سەرووی دوو دۆلار و نیو لە نرخەكەی كەم بووەتەوە، تاكو ئه‌مڕۆیش له‌و دابه‌زینه به‌رده‌وامه.
بەگوێرەی پێگه‌ى "
liveychart" ئەمڕۆ هه‌ینى 22ى تشرینی دووه‌م، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه.
1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به 58 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
2. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 63 دۆلار و 40 سه‌نت مامەڵەی پێوە کراوه.
رۆژانی دووشەم و سێشەم بە رێژەیەكی بەرچاو لە نرخی نەوت دابەزی و ڕۆژى چوارشەمیش لە ئاستێكی نزمدا بازاڕەكەی كرایه‌وه تاكو پێنجشه‌م و ئه‌مڕۆ هه‌ینى نرخى نەوت له دابەزینى به‌رده‌وام تۆمار كراوه.
دوو دۆلار و نیو لە نرخەكەی كەم بووەتەوە
گرنگترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دیسان پێوەندی بە ئەنجام نەگەیشتنی گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین و هەیە و هەر جۆرە بەرەوپێشچوونێك لە گفتوگۆكان نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە و هەواڵی ناخۆشی پێوەندیداریش نرخەكە نزم دەكاتەوە.
هەردوو زلهێزی ئەمەریكا و چین زۆرترین كاریگەرییان لە ئابووری دنیادا هەیە و بەهێزبوونی پێوەندیی ئابووری ئەم دوو وڵاتە ئابووری و چەرخی پیشەسازیی دنیا پێش دەخات و ئاستی داخوازی بۆ سەر نەوت بەرز دەكاتەوە و لەو كاتەشە كە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.