خاوەن كۆمپانیایەك گیرا

:: PM:12:09:15/12/2019 ‌
لەسەر سكاڵای شەش هاووڵاتی، مەفرەزەكانی پۆلیس تۆمەتبارێك دەگرن كە بەبیانووی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون پارەی لە هاووڵاتییان وەرگرتووە .

بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە، پارەیان لێ سەنراوە، بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵهاتووە 
ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی كانوونی یەكەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لە دژی خاوەنی كۆمپانیایەك تۆمار كرد كە بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە، پارەیان لێ سەنراوە، بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵهاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد و دوای چاودێرییەكی ورد، توانرا تۆمەتبار لە سلێمانی بگرن.

پۆلیس ڕوونی كردووەتەوە، ئێستە تۆمەتبار "م ، ح ، ع" خاوەنی كۆمپانیای "م ، ه " ، بەفەرمانی دادوەر و بەپێی مادەكانی ( 453، 456 و 457 ) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

باس لەوەش كراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، خاوەنی كۆمپانیاكە پارەی پێشەكی لە سكاڵاكاران وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر هەڵهاتووە.





وشە - رامیار جەواد