نەوت بۆ كەمترین نرخ لە سێ مانگی رابردوودا دابەزی

:: PM:12:20:16/12/2019 ‌
لەگەڵ دەنگۆی رێككەوتنی بازرگانی نێوان ئەمەریكا و چین، نەوت بۆ نزمترین نرخ لە ماوەی سێ مانگی رابردوو دابەزی، شیكارێكی بازاڕی بۆرسە و بانكداری دەڵێ، ئیتر نرخەكان لە بازاڕ لەسەر پێوەری قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكە دەنووسرێنەوە.

نرخەكان بە تەواوەتی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكە لە خۆ دەگرن، یان كاریگەر دەبن بە رێككەوتنەكە


ئەمڕۆ دووشەم، دوای بڵاوبوونەوە و راگەیاندنی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازاڕی ئازاد وەك دوو گەورەترین هێزی ئابووری دنیا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا دابەزی.

تا درەنگانی شەوی رابردوو نرخی گرێبەستی نەوتی خاوی بۆرسەی برێنیتی جیهانی، 10 سەنت لە نرخەكەی كەمی كردەوە بۆ 65 دۆلار و 12 سەنت دابەزری، ئەمەش نزمترین نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا كە شەوی رابردوو تۆمار كرا.

مایكڵ مكارسی گەورە شیكاری بازاڕ لە بانكی (سی. ئێم. سی ماركتێز) دەڵێ، پێ دەچێ ئیتر نرخەكان بە تەواوەتی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكە لە خۆ دەگرن، یان كاریگەر دەبن بە رێككەوتنەكە، گوتی "چاوەڕوانی هەواڵی نوێ دەكەین لەبارەی قۆناغەكانی داهاتووی رێككەوتتنی نێوان ئەمەریكا و چین".



وشە - فه‌رمان سادق