دایكی دالیا به وشه ناسكه‌كانی توانیویه‌تی عیشق و خۆشه‌ویستیی نیشتمان و پێشمه‌رگه و دایكایه‌تی له شیعره‌كانیدا كۆ بكاته‌وه, ئه‌و سروشت و هه‌سته‌كانی ژن تێكه‌ڵی یه‌كتر كردووه و شیعری جوان به هه‌ستی مێینه به‌رهه‌م دێنێ. ژیانی دایكی دالیا و كۆتا به‌رهه‌مه‌كانی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا خراونه‌ته ڕوو.
دایكی دالیا كێیه؟
نه‌زیره ئه‌حمه‌د عوبێد ناسراوم به دایكی دالیا /٦٤ ساڵ/ و له ناوچه‌ی ئامێدی له دایك بووم, به‌هۆی بارودۆخی سیاسیی كوردستان له‌وكاته‌دا و گرتنی باوكم له‌لایه‌ن رژێمی عێراق و قورسیی ژیان، نه‌متوانی به‌رده‌وامی به خوێندن بده‌م. له ساڵی ١٩٦٩ ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه و دایكی شه‌ش منداڵم، سوپاس بۆ خوا هه‌موویان خوێندنیان ته‌واو كردووه و ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه.
تا ئێسته چوار به‌رهه‌می چاپكراوی شیعرم هه‌یه
یه‌كه‌م نووسینت له چ بوارێكدا بوو و له كوێ بڵاو بووه‌وه؟
وه‌ك ده‌ستپێك نووسینه‌كانم ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی ١٩٧٣ كه شیعرم بۆ خۆم ده‌نووسی، ئه‌وكاته نه‌مده‌توانی له هیچ جێیه‌ك بڵاویان بكه‌مه‌وه له‌به‌ر زاڵبوونی رژێمی ئه‌وكاته به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی ژیانی كورددا. دواتر له نه‌وه‌ته‌كاندا یه‌كه‌م گوتارم به زمانی عه‌ره‌بی به ناوی (المرأ الكردستانیه فی المرحله الراهنه) له رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاو بووه‌وه. پاشان شیعره‌كانم له بڵاڤۆكی مه‌هاباد بڵاو بوونه‌وه هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی. له رۆژنامه‌ی په‌یمان كه ده‌كاته رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه و گۆڤاری تر به به‌رده‌وامی شیعره‌كانم بڵاو ده‌بوون و به‌رده‌وامم.
خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می چاپكراوی؟
تا ئێسته چوار به‌رهه‌می چاپكراوی شیعرم هه‌یه به ناوه‌كانی "باكۆزیرك ٢٠٠٠, ده‌وڵه‌ت و عه‌شقه‌كا كه‌ڤنار ٢٠٠٥, خه‌ونه‌كا كویڤی ٢٠٠٨ و خه‌ونه‌كا شیم ٢٠١٠" له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی چیرۆكێكی منداڵان له وێژه‌ی ئه‌وروپی به ناوی (مه‌یمینك و تیمساح).
تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر ژنی نووسه‌ر چۆنه؟
ژن خاوه‌نی رۆڵێكی به‌هێزه له نووسینه‌كانیدا و خاوه‌ن وشه‌ی ناسك و جوانه, كۆمه‌ڵگه‌یش ئه‌وانه‌ی تێگه‌یشتوو و رۆشنبیر بوونه، هه‌ڵوێستی خراپیان به‌رانبه‌ر ژنی نووسه‌ر نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام پاڵپشت و هانده‌ری ژن بوونه بۆ ئه‌وه‌ی بنووسێت. تا ئێسته هیچ رێگرییه‌ك نه‌كه‌وتووه‌ته رێم له‌سه‌ر نووسین، چونكه به‌رده‌وام بڕوام به‌خۆم هه‌بووه و هیچ كاتێك گوێم به قسه‌وقسه‌ڵۆكی خه‌ڵك نه‌داوه كه ویستبێتیان ده‌ستكاری ژیانم بكه‌ن, 10 كه‌سی تێگه‌یشتوو پاڵپشتم بن، یه‌كسانه به هه‌زار كه‌سی تێنه‌گه‌یشتوو.
ئه‌ی بۆچی له جیاتی نه‌زیره به ناوی دایكی دالیا ناسراوی كه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆته؟
له ساڵی حه‌فتاكان له رادیۆی ده‌نگی كوردستان، به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی ده‌رگه‌ی ژیان پێشكه‌ش ده‌كرا، منیش به خوێندنه‌وه‌ی شیعر به‌شداریی به‌رنامه‌كه ده‌بووم به ناوی "دایكی دالیا"، چونكه ئه‌وكاته منداڵه بچووكه‌كه‌م كه منداڵی دووه‌مم بوو، ناوی دالیا بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی بچووكی ماڵه‌وه و نازدار بوو، بۆیه خۆم به ناوی دایكی دالیا ده‌ناساند, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وكاته به‌كارهێنانی زۆر وشه‌ی وه‌ك كوردستان و پێشمه‌رگه و ناوی خۆم به هێما به‌كار ده‌هێنا، بۆ نموونه گوڵ بۆ كوردستان، شێر بۆ پێشمه‌رگه.
چه‌ند ساڵێك له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌بات ده‌رده‌كه‌وتی، به‌رنامه‌كه‌ت چی بوو؟
یه‌كه‌م به‌رنامه‌م به ناوی (گۆڤارا ئافره‌تان) بوو له ساڵی ١٩٩٢ له ته‌له‌ڤزیونی خه‌بات كه ده‌كاته ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆكی ئێسته، به‌رنامه‌كه سه‌ربه یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان لقی دهۆك بوو، پاشان له ساڵی ١٩٩٣ كاتێك بوومه به‌رپرسی به‌شی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی ئافره‌تان، خۆم ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه بووم و تا ساڵی ٢٠٠١ به‌رده‌وام بوو له رادیۆی دهۆك. ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر ئازاره‌كانی ژن بوو له‌گه‌ڵ رۆشنبیركردن و پێگه‌یاندنیان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
ئایا گله‌ییت هه‌یه یان ده‌ته‌وێ چی بۆ ژنی نموونه‌یی كورد بكرێت؟
گله‌ییم له كه‌س نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌باتی زۆرم كردووه، پێشتریش و له‌كاتی رژێمی به‌عسیش له‌ناو رێكخستنه نهێنییه‌كاندا بووم. دوای ساڵی 1998 پێنووسی ژنی كورد دیار بووه و به ئازایی نووسیویانه له هه‌موو بواره‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ رێژه‌ی به‌شداریی ژن له حكوومه‌تدا زیاتر بێت له‌وه‌ی هه‌یه، هه‌رچییه‌ك بۆ ژنی كورد بكرێـت كه‌مه، چونكه رۆڵی له به‌دیهێنانی ئه‌م ئازادییه‌دا زۆر بووه.
ئێسته به چییه‌وه خه‌ریكی و كۆتا به‌رهه‌می نووسینت چییه؟
ئێسته هه‌ر له ماڵه‌وه‌م و كاری ده‌ره‌وه ناكه‌م، رۆژه‌كانی خۆم له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانم به‌سه‌ر ده‌به‌م، له‌گه‌ڵ نووسین و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك شیعری خۆم كه زیاتر له دوو به‌رهه‌م ده‌بن، له‌گه‌ڵ دیوانه شیعرێكم به زمانی عه‌ره‌بی, به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستیم زۆرباش نییه و ناتوانم زۆر كاریان له‌سه‌ر بكه‌م، بۆیه به‌پێی دۆخی ته‌ندروستیم كار له‌سه‌ر چاپكردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌كه‌م به‌ڵام نازانم كه‌ی.
وشه/ دێژین سدقی