ماوه‌ی 15 ساڵه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی به‌شی خوێندنی خێرا له كوردستان، له سنووری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو به‌هۆی جیاواز له خوێندن دابڕابوون، گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن. هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌و خوێندنه باس له‌وه ده‌كات زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه خوێندن، ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پله‌دارن.
ئه‌حمه‌د فه‌تاح ئه‌فسه‌ر به پله‌ی رائید له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان، وه‌ك خۆی باسی لێ ده‌كات دوای زیاتر له 16 ساڵ دابڕان له خوێندن، له‌رێی خوێندنی خێراوه گه‌ڕایه‌وه بۆ قوتابخانه و قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و پاشان به‌شی یاسای له زانكۆی كه‌ركووك به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه.
ئه‌و پێی وایه، به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و شاره‌زایی له بواره جۆربه‌جۆره‌كان بۆ هه‌موو كه‌سێك گرنگه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانێك كه له هێزی سه‌ربازی بیانه‌وێت خزمه‌ت بكه‌ن.
ساڵانی پێشتر دۆخی تایبه‌تیان هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه نه‌یانتوانیوه خوێندن ته‌واو بكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌و راستییه‌ش كرد كه "ساڵانی پێشتر دۆخی تایبه‌تیان هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه نه‌یانتوانیوه خوێندن ته‌واو بكه‌ن".
به‌گوته‌ی رائید ئه‌حمه‌د فه‌تاح، جگه له خۆی، كه‌سانێكی زۆری پله‌داری ریزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه بۆ خزمه‌تكردن و به‌خشینی شایسته‌بوون به پۆسته‌كانیان، له‌رێی خوێندنی خێراوه زانكۆیان ته‌واو كردووه و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه.
له سیستمی سه‌ربازیدا ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ت نه‌بێت پله تا شوێنێكی دیاریكراو به‌رز ده‌بێته‌وه كه یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ره "نایب زابت" ئیتر له‌وێوه ته‌نیا مووچه زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌یه و كۆلیژی سه‌ربازیی ده‌خوێنن تا به‌رزترین پله ده‌توانن پێش بكه‌ون به‌پێی ساڵی خزمه‌ت و لێهاتوویی.
ئامینه عه‌لی كه ژنێكی نیشته‌جێی كه‌لار، ساڵانێك له خوێندن دابڕابوو، به‌ڵام ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ خوێندنی گه‌وره‌ساڵان، وه‌ك خۆی به"وشه" ده‌ڵێت، به‌لای ئه‌وه‌وه هه‌ر هێنده گرنگ بووه فێری خوێنده‌واری ببێت، بۆیه له‌رێی ئه‌م خوێندنه‌وه توانیم فێری خوێنده‌واری ببم و به ئاواته‌كه‌م بگه‌م.
ئه‌و كه نیو سه‌ده ته‌مه‌نی به‌ڕێ كردووه، روونی كرده‌وه، "پێشتر زۆر له خێزانه‌كانی گه‌رمیان كچیان نه‌ده‌خسته به‌ر خوێندن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له گوند بوون، به‌ڵام دواجار خۆم توانیم ئه‌م ده‌رفه‌ته بڕه‌خسێنێنم".
محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ی له خوێندنی خێرادا وانه به فێرخواز ده‌ڵێته‌وه، باس له چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خوێندنی خێرا ده‌كات و بۆ "وشه" گوتی، "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه به حه‌ز و ویستی خۆیان روویان تێكردووه، به كاتی ده‌وام پابه‌ندن و به رێكی وانه‌كان وه‌رده‌گرن.
جگه له‌مه، جیاواز له خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مامۆستا و فێرخواز له‌یه‌كه‌وه نزیكه، رێزێكی زۆر له نێوانماندا هه‌یه".
سامان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی خێرا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان 10 قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به خوێندنی خێرا یان خوێندنی گه‌وران هه‌یه.
ئه‌و قوتابخانانه ده‌كه‌ونه شارۆكه‌ی كه‌لار و كفری و شاره‌دێی سه‌رقه‌ڵا و باوه‌نوور، هه‌روه‌ها له شاره‌دێی رزگاری له گوندی گرده‌گۆزینه ئه‌و قوتابخانه‌یه هه‌یه.
ژنیش له‌م خوێندنه سوودمه‌ند بوون و درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن
پێویسته بگوترێ جگه له پیاو، ژنیش له‌م خوێندنه سوودمه‌ند بوون و درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن. بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ئه‌م جۆره خوێندنه هه‌یه، بۆ ئه‌مساڵ 252 فێرخوازی ره‌گه‌زی نێر و 72 فێرخوازی مێ له گه‌رمیان ده‌خوێنن.
له‌باره‌ی رێنوێنی ته‌مه‌ن، عومه‌ر ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، "بۆ قۆناغی ناوه‌ندی ژن ته‌مه‌نیشی گه‌یشتبێته 24 ساڵ ئاساییه، بۆ پیاویش تا ته‌مه‌نی 22 ساڵی، چه‌ند ساڵ وازیان له خوێندن هێنابێ كێشه نییه و كه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن هه‌ر ساڵێك به دوو ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێ واته دوو پۆل به یه‌ك ساڵ ده‌بڕن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌روه‌رده زیاتر گوتی، زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كارمه‌ندن هانا بۆ ئه‌م خوێندنه ده‌به‌ن، بۆیه ده‌یان كه‌س هه‌ن ته‌نانه‌ت توانیویانه زانكۆ ته‌واو بكه‌ن، بۆ نموونه زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و كه‌سانه‌ی پله‌دارن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕونامه‌یان له زانكۆكان به‌ده‌ست هێناوه، له‌رێی ته‌واوكردنی خوێندنی خێراوه به‌و ئامانجه‌یان گه‌یشتوون.
وشه/به‌دواداچوونی سه‌بری هۆرێنی