بەهای پشكەكانی گووگڵ ترلیۆنێك دۆلاری تێپەڕاند

:: PM:09:26:18/01/2020 ‌
كۆمپانیای ئەلفابت كە خاوەنداریەتی گووگڵ دەكات، بەهای تێكڕای پشكەكانی كۆمپانیایەكە لە بازاڕی بۆرسەی جیهانی، ترلیۆنێك دۆلاری تێپەڕاند، بەمەیش بووە چوارەم كۆمپانیا كە بەهای پشكەكانی ترلیۆنێك دۆلار تێپەڕێنێت.

دوێنێ هەینی 17ی كانوونی دووەم، پێش داخستنی بازاڕی بۆرسەی جیهانی لە ئەمەریكا، بەهای هەر پشكێكی گووگڵ گەیشتە 0.75%، بەمەش بەهای كۆمپانیای ئەلفابت ترلیۆنێك دۆلاری تێپەڕاند.

بەهای هەر پشكێكی گووگڵ گەیشتە 0.75%


گووگڵ، گەورەترین ماڵپەڕی گەڕانی داتا و زانیارییە لە دنیا كە زۆرترین بەكارهێنەری لەسەر ئاستی دنیا هەیە، جگە لەمەش، داهێنەری سیستمی ئەندرۆیدە بۆ مۆبایلە زیرەكەكان كە بەرهەمەكانی نۆكیا و سامسۆنگ گەلاكسی و هواوی و زۆرێك لە مۆبایلە زیرەكەكانی دنیا لەسەر ئەو سیستمە كار دەكەن جگە لە ئایفۆن نەبێت.

كۆمپانیای ئەلفابت ساڵی 2015 دامەزراوە و كۆمەڵێك كۆمپانیای تر لەخۆی دەگرێت لە بواری تەكنەلۆجیا، تەنانەت ئۆتۆمبێلی بێ شوفێریش.

ئەلفابت، دەبێتە چوارەم كۆمپانیای تەكنەلۆجی ئەمەریكی كە بەهای كۆی پشكەكانی ترلیۆنێك دۆلار تێپەڕێنێت، پێشتر كۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی 2018 بەهای پشكەكانی ترلیۆنێكی تێپەڕاند و هەفتەی رابردوو بۆ ترلیۆنێك و 380 ملیار دۆلار بەرز بووەوە، دوای ئەویش كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دێت كە بەهایەكەی ترلیۆنێك و 260 ملیار دۆلارە، ئەمازۆنیش كە پێشتر بەربەستی ترلیۆنێك دۆلاری تێپەڕاندبوو، ئێستە بەهای كۆی پشكەكانی 930 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە.
 



وشە - فه‌رمان سادق