کابینەی نوێی حکوومەتی لبنان پێک هێنرا

:: PM:12:31:22/01/2020 ‌
دوای چەند مانگ ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە لبنان و دواکەوتنی زیاتر لە یەک مانگ لە وادەی یاسایی خۆی، کابینەی نوێی حکوومەتی لبنان پێکهات.
بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە وەزیری بەرگری لبنان

ئەمڕۆ چوارشەم 22ی کانوونی دووەم، ئاژانسی هەواڵی "دویچەوێلە"ی ئەڵمانی رای گەیاند، دوای تێپەڕینی مانگێک بەسەر وادەی یاسایی، ئەمڕۆ حیسان دەیاب وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی لبنان کابینەیەکی 20 کەسی پێک هێنا.

لەو کابینە نوێیەدا بۆ یەکەمجار لە مێژووی لبنان ژنێک وەک وەزیری بەرگری و قایمقامی سەرۆک وەزیران دەستنیشان کراوە و سەرۆک وەزیرانی نوێ دەڵێ، سوننە و مەسیحی لەو کابینەیەدا نین، بەڵام حکوومەت هی هەموان دەبێت.

بەگوێرەی ئەو ئاژانسە ئەڵمانییە، کابینەی نوێی حکوومەتی لبنان لە کۆمەڵێک کەسایەتی پسپۆڕ پێک هاتووە کە سەر بە هیچ باڵ و حزبێکی سیاسی نین.

یەک لە داوا هەرە سەرەکییەکانی خۆپێشاندەران لە لبنان دوورکەوتنەوەی دەستی حزبە سیاسییەکانی لبنان بوو لە کاروباری دەوڵەت و حکوومەتی وڵاتەکەیان.


وشە - هیدایه‌ت جان