گوندی سپی ماڵا سه‌ربه شارۆكه‌ی ئاكرێ /رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/ تاكه گوندی پارێزگای دهۆك و هه‌رێمی كوردستانه، كه سه‌رجه‌م دانیشتووانی خه‌ریكی كشتوكاڵن و زۆرترین ژماره‌ی خانووی پلاستیكی بۆ به‌رهه‌مهێنان به‌كار دێنن كه 800 خانوون.
سلێمان ئه‌حمه‌د یه‌كێك له جووتیارانی گوندی سپی ماڵا به"وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه خانووی پلاستیكی هاته كوردستان، ئه‌وانیش ده‌ستیان به چاندنی كشتوكاڵ له‌ژێر ئه‌و خانووانه‌دا كرد.
سلێمان كه خۆی نۆ خانووی پلاستیكی هه‌یه، روونی ده‌كاته‌وه كه "كشتوكاڵی خانووی پلاستیكی رێیه‌كی نوێ و زانستییه بۆ به‌رهه‌مهێنان له دنیادا، به‌ڵام تا ئێسته له كوردستان نه‌بووه‌ته دیارده‌یه‌كی گشتیی و جووتیار گرنگی ئه‌وتۆی پێ ناده‌ن".
وه‌ك ئه‌و جووتیاره ئاماژه‌ی بۆ كرد، خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان به شێوازێكی باش توانیویانه سوود له‌و خانووانه وه‌ربگرن و ئێسته زیاتر له 800 خانووی پلاستیكیمان هه‌یه. به‌گوته‌ی سلێمان "ئه‌مه هه‌لی كاری بۆ دانیشتووانی گوند په‌یدا كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ناوبانگی داوه‌ته گوند به‌تایبه‌ت له به‌رهه‌می خه‌یاردا".
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی په‌یامنێری "وشه"دا ده‌ركه‌وت، هه‌موو جووتیارانی ئه‌و گونده پێكه‌وه به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆیان به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن. جووتیاره‌كه ده‌ڵێ، "به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌می كشتوكاڵیمان ده‌چێته پارێزگاكانی عێراق، ئینجا هه‌ولێر و دهۆك".
جووتیارانی كوردستان به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی ئه‌وه له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌گرن كه وه‌ك پێویست هاوكاریان نییه و بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان دروست ناكات، بۆیه ساڵانه ده‌یان ڤیدیۆ بڵاو ده‌بنه‌وه كه له‌به‌ر هه‌رزانی به‌رهه‌می هاورده، جووتیاری ناوخۆ سووكایه‌تیی به به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی ده‌كات.
به‌شی زۆری خانووه پلاستیكییه‌كان له توركیا و ئێرانه‌وه هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن
عه‌بدولخالق زاده یاسین فرۆشیاری خانووی پلاستیكی به"وشه"ی گوت، ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵه خانووه پلاستیكییه‌كانی كشتوكاڵ له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان بڵاو بوونه‌ته‌وه و كشتوكاڵ و به‌رهه‌می جۆراوجۆری تێدا وه‌به‌ر دێ.
روونی كرده‌وه كه به‌شی زۆری خانووه پلاستیكییه‌كان له توركیا و ئێرانه‌وه هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دروستكرنیان وه‌ك فرۆشیاره‌كه گوتی، "رووسیا، لبنان و وڵاتانی رۆژئاوا"ن.
له‌باره‌ی هۆی په‌ره‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و جۆره كشتوكاڵه كه هه‌موو وه‌رزێك به‌رهه‌م ده‌دات، زاده یاسین كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ جووتیارندایه ده‌ڵێ، "هه‌رچه‌نده كه‌شوهه‌وای كوردستان زۆر گونجاوه بۆ دانانی خانووی پلاستیكی، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ك پێویست سوودی لێ وه‌رنه‌گیراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندار هاوكاری جووتیار ناكه‌ن، بازاڕێكی ئه‌وتۆیشیان نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان".
"هۆكاری تر ئه‌وه‌یه جووتیاری كوردستان شاره‌زایی باشیان له چاندنی كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ت له‌ژێر خانووه پلاستیكییه‌كاندا نییه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خول و ڕاهێنانیان بۆ بكاته‌وه و له به‌های ئه‌و شێوازه زانستییه تێبگه‌ن، ئه‌وكات به‌رهه‌می ناوخۆیی زۆر گه‌شه ده‌كات". فرۆشیاره‌كه وای گوت.
عه‌بدولخالق زاده یاسین ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه جووتیارانی كوردستان به‌هۆی ناشاره‌زاییه‌وه ساڵانه ته‌نیا دووجار سوود له خانووه‌كانیان وه‌رده‌گرن، له كاتێكدا له رووی زانستییه‌وه ده‌توانن له ماوه‌ی ساڵێكدا چوار جار سوود له خانووه پلاستیكییه‌كان وه‌ربگرن بۆ به‌رهه‌مهێنانی جیاواز.
سلێمان ئه‌حمه‌د كه گونده‌كه‌یان ناسناوی گوندی كشتوكاڵی وه‌رگرتووه له ناوچه‌كه‌دا، نیگه‌رانه له‌وه‌ی تا ئێسته وه‌ك پێویست هاوكاری نه‌كراون. زیاتر گوتی، "جووتیار به‌تایبه‌تی خاوه‌نی خانووی پلاستیكی پێویستی به په‌ینی كیمیایی و تۆم و ده‌رمان و گوڕینی ئاسن و نایلۆنی خانووه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌رده‌وام بێ".
ئاكرێ، نه‌وزاد هلۆری