زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین چوار قوتابی زانكۆیان رفاند و دوو كه‌سیان كوشتووه.
كه‌ریم حوسه‌ین ئه‌فسه‌ری پۆلیسی جه‌باره، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری نێوان شارۆكه‌ی جه‌باره و قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به خانه‌قین له نزیك مه‌زاری ئیبراهیم سه‌مین، بازگه‌یه‌كی ساخته‌یان داناوه.
سه‌رباری رفاندنی ئه‌و قوتابیانه دوو كه‌سی تر له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌مشه‌و كوژراون
ڕوونیشی كرده‌وه كه له نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا چوار قوتابیان رفاندووه له ره‌گه‌زی نێر و كچه‌كانیان ئازاد كردووه كه سه‌رجه‌میان قوتابی زانكۆن، هه‌روه‌ها ده‌سترێژی گوله‌یان له ئۆتۆمبێلێكی تر كردووه.
لای خۆیه‌وه شوكر مه‌حموود سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌په بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، سه‌رباری رفاندنی ئه‌و قوتابیانه دوو كه‌سی تر له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌مشه‌و كوژراون.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی بۆشایی ته‌ناهیی له‌و سنووره و نه‌پاراستنی له‌لایه‌ن سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، داعش له خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه و شه‌وانه ته‌راتێن ده‌كات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی