به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه، ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت و 26ـی شوبات كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه دێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، سبه‌ی یەکشەم نۆی شوبات مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت. هەروەها ڕۆژی دووشه‌م مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت.
له زانیارییه‌كاندا ڕوون كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی سێشه‌م مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت، ڕۆژی چوارشه‌م مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ڕۆژی پێنجشه‌م مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت، ڕۆژی 26ـی شوبات كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو دێت.
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌نگژه‌ی دارایی، پشت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن ده‌به‌ستێت.
پشت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه. له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.