دامه‌زراوه‌ی پارێزگاریكردن له دیموكراسی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردووه، تێكهه‌ڵچوونی حزبوڵا و هێزی قودسی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌مدواییه‌دا، بووه‌ته هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له پله‌باڵاكانی ئه‌و دوو هێزه.
لە ماوەی چوار رۆژ حەوت فەرماندەی باڵا کوژراون
له راپۆرته‌كه‌دا هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی چه‌كدارانی ئه‌سه‌د و حزبوڵا و ئێران خراوه‌ته روو و ئاماژه به‌وه دراوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سه‌ربازی گرووپه‌كانی دژبه‌ری رژێم و دانانی تاكتیكی شه‌ڕ و هێرشی له‌ناكاو بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رباز و فه‌رمانده و پله‌باڵاكانی حزبوڵا و ئێران بكوژرێن.
له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌دا كه پشتی به زیاتر له 37 سه‌رچاوه به‌ستووه، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی 2012 حزبوڵا بۆ پارێزگاریكردن له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د چووه‌ته سووریا و له‌وكاته‌وه له شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كاندا به‌شداری كردووه، به‌ڵام له مێژووی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا هیچ كاتێك هێنده‌ی ئه‌و 40 رۆژه‌ی دوایی زه‌بری به‌رنه‌كه‌وتووه.
بەرپرسی راهێنان و گەیاندنی لۆجەستیکی ئێران بە چەکدارانی شیعە لە سووریا کوژرا
حزبوڵا و گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به نوێنه‌رایه‌تی رژێمی ئه‌سه‌د، له سووریا ده‌جه‌نگن و له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ میلیشیا سوننه‌كان له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب تووشی تێكشكانێكی قورس هاتوون.
به‌پێی راپۆرته‌كه، حه‌له‌ب بووه به قه‌ڵایه‌كی پته‌و بۆ گرووپه توندئاژۆ سوننه‌كانی وه‌ك ته‌حریر و میلیشیاكانی سه‌ر به قاعیده و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به توركیا و زۆربه‌ی ئه‌و گرووپانه ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شیان پیك هێناوه و جۆره هاوپه‌یمانییه‌كیان دژی ئه‌سه‌د پێك هێناوه.
هه‌فته‌ی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی هێرشێكیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی باكوری رۆژئاوای سووریا و ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب له‌و گرووپه میلیشیایانه ده‌ست پێ كرد، توانییان تا ئاستێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و كۆمه‌ڵێك شه‌قام و گوندی ستراتیژجییان گرته‌وه ده‌ست.
وه‌ك دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی پێ داوه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و گوند و ناوچانه زیانێكی زۆری مرۆیی بۆ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی هه‌بوو و پشكی گه‌وره‌یش به‌ر حزبوڵا و هێزی قودسی سوپای پاسداران كه‌وت.
جه‌عفه‌ر سادق یه‌ك له فه‌رمانده باڵاكانی حزبوڵا له رۆژی 24ی كانوونی دووه‌م، له‌و تێكهه‌ڵچوونانه‌دا له نزیك حه‌له‌ب كوژرا، چوار رۆژ دوای كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه، سێ به‌رپرسی تری حزبوڵا به ناوه‌كانی عه‌مار ده‌روێش و عه‌باس یونسی و عه‌باس تاهیر هه‌ر له نزیك حه‌له‌ب كوژران و له‌گه‌ڵ قورسبوونی پێكدادانه‌كان له ناوچه‌ی زه‌هرا، موهیب نه‌مه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی تری حزبوڵا له‌لایه‌ن چه‌كداره سوننه‌كانه‌وه كوژرا و به‌مه‌یش له ماوه‌ی چوار رۆژ دا شه‌ش پله‌باڵای ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه كوژران.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، هه‌ر له‌و هێرشه‌دا چه‌كدارانی رژێمی ئه‌سه‌د تووشی زه‌برێكی كوشنده بوون و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی رژێمی سووریا كوژراون، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له حه‌له‌ب، به‌تایبه‌ت هێزی به‌رگری خۆجێیی زیاتر له 100 كوژراوی هه‌بووه.
زۆربه‌ی كوژراوانی رۆژی شه‌مووی هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی هێرشێكی گرووپی ته‌حریر روویان داوه كه توندڕه‌وی سوننه‌یه، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وان به چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دژه‌تانك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانه‌كانی له شارۆكه‌ی زه‌هرای حه‌له‌ب.
هاوكات ڤیدیۆیه‌ك له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه بڵاو بووه‌ته‌وه و تێیدا چه‌كدارانی گرووپه‌كه به‌ر له ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌یان به‌یعه‌ت به جه‌ولانی رێبه‌ریان ده‌ده‌ن. هه‌ر له‌و هێرشه‌دا موشه‌كێك به‌ر كاروانی سه‌ربازی رژێمی ئه‌سه‌د كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه جومعه ئال ئه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ی تیپی باقر كوژرا.
تیپی باقر یه‌ك له گه‌وره‌ترین گرووپه‌كانی پاڵپشتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده و زۆربه‌ی چالاكییه‌كانیان له پارێزگای حه‌له‌ب ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بوونه‌ته باسكی به‌رگری رژێم له‌و پارێزگایه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تیپی باقر وه‌فاداری خۆی بۆ سوپای ئه‌سه‌د دووپات كردووه‌ته‌وه و چه‌ك و لۆجه‌ستیكی شه‌ڕی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت و عه‌لی خامنه‌یی به رێبه‌ری خۆیان ده‌زانن.
ساڵی 2017 هه‌مزه ئه‌بو عه‌باس فه‌رمانده‌ی گشتی تیپی باقر، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سوپای پاسداران بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی به‌ره‌و سنووری ئیسرائیل رۆیشت. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رای گه‌یاند، با ئیسرائیل بزانێ ئێمه له سنووره‌كانی ئه‌واندا جووڵه ده‌كه‌ین و رۆژێك دێت كه ئه‌و سنوورانه تێكده‌شكێنین.
هه‌ر له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌یدا له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیله‌وه كرایه ئامانج و له‌گه‌ڵ ده‌یان چه‌كداری گرووپه‌كه‌ی خه‌ڵتانی خوێن كرا.
له راپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی پارێزگاری له دیموكراسی ئه‌مه‌ریكادا ئاماژه به‌و كوشت و كوشتاره بێ بڕانه‌وه‌یه دراوه كه له سووریا به‌رده‌وامه، هاوكات تیشك خراوه‌ته سه‌ر كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی قودسی سوپای پاسداران به‌ناوی ئه‌سغه‌ر پاشاپوور كه له رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو له حه‌له‌ب كوژرا.
پاشاپوور له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی سووریا له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسه‌وه چووه‌ته ناو سووریا و به‌رپرسی راهێنان و پڕچه‌ككردنی میلیشیا شیعه‌كانی ناو سووریا بوو.
راپۆرته‌كه كه له توێی 101 لاپه‌ڕه‌دا ئاماده كراوه، ئاماژه به هێرشه بێبڕانه‌وه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی ده‌دات به پشتیوانی ئاسمانی رووسیا و نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت، هیچ ئاسۆیه‌كی روون بۆ لایه‌نی كه‌م دوو ساڵی داهاتووی ئارامی له سووریا به‌دی ناكرێت.