سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده"ی راگه‌یاند و ده‌ست كرا به لكاندنی زه‌وییه‌كانی كه‌رتی غه‌زه و دۆڵی ئوردن به ئیسرائیله‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله"ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، به فه‌رمانی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ست كراوه به جێبه‌جێكردنی خاڵ و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ی "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده" كه پێوه‌ستن به كه‌رتی غه‌زه و دۆڵی ئوردن.
لکاندنەوەی شارۆکەکانی کەرتی غەزە و دۆڵی ئوردن کاتێکی زۆر نابات
بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل له شارۆكه‌ی مه‌عاله ئادۆمیم رای گه‌یاندووه، رێكخستنه‌وه و لكاندنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ر ئیسرائیل ده‌كه‌ون، كاتێكی زۆر ناخایه‌نێت.
به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ئاماده كراوه، سه‌رجه‌م شارۆكه‌كانی كه‌رتی غه‌زه و دۆڵی ئوردن ده‌چنه ناو جیۆگرافیای ئیسرائیله‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه و داوای ئه‌وه‌ی كردبوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی ساڵی 1967 كه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئۆرشه‌لیم به شارێكی فه‌له‌ستینی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وكات فه‌له‌ستین ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی قبووڵ نه‌كرد.
تا ئێسته هیچ یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی به فه‌رمی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه رانه‌گه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌كاتی راگه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه گوتی، ئه‌وه دوا ده‌رفه‌ته بۆ فه‌له‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ.