وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانی ئێران رای ده‌گه‌یه‌نێت، له دوێنێوه دوو هێرشی كه‌موێنه‌ی ئه‌لیكترۆنیمان له‌سه‌ره و شه‌وی رابردوو هه‌ندێك له هێرشه‌كانیان به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌پۆلێكی تر ده‌ستی پێ كردووه.
تا ئێستا هێرشی لەو شیوەیە نەکراوەتە سەر دامەزراوەکانی ئێران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی شوبات، حه‌مید فه‌تاحی به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی "
ئیرنا"ی راگه‌یاندووه، رۆژی شه‌موو هێرشێكی كه‌موێنه‌ی ئه‌لیكترۆنیمان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام به‌هۆی ده‌یان ملیۆن ئایپییه‌وه له ناوخۆی ئێران به‌رپه‌رچمان دایه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێرشێكی قورسترمان كراوه‌ته سه‌ر و شه‌پۆلێكی تری هێرشه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌و راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به ده‌یان ملیۆن ئای‌پی جۆراوجۆر هێرشی ئه‌لیكترۆنیمان كراوه‌ته سه‌ر و زۆربه‌ی ئه‌و ئایپییانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێكیشیان له وڵاتانی رۆژئاواوه ئاراسته ده‌كرێن.
دوێنێ ئاستی ئینته‌رنێت له ئێران به ئاستی 75٪ دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و به‌رپرسانی ئێران هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌و هێرشانه گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای نێت فلێكس، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پشتڕاستی دابه‌زینی ئاستی ئینته‌رنێتی له ئێران كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند كه ئه‌و دابه‌زینی ئاسته پێوه‌ندی به هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه نییه.
بڕیاره ئێران ئه‌مڕۆ مانگێكی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات و ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و كرداره‌ی ئێران ده‌ربڕیوه و پێی وایه، ئه‌و مانگه ده‌ستكرده به مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانی ئێران ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێت.