وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه ڕاگه‌یاند و سێ وه‌زاره‌تی تر مووچه‌ی مانگی 11 وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی شوبات، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند و به‌پێی خشته‌كه، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه وه‌رده‌گرن.
دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌نگژه‌ی دارایی، پشت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن ده‌به‌ستێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه. له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.