به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى سه‌رما، ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمییه و دابه‌شكردنى مووچه‌ش بۆ سبه‌ى دواخرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ـى شوبات، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به "وشه" دراون، دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دابه‌ش بكرێت، بۆ سبه‌ى دواخرا.
پاره‌ى پێویست له بانكه‌كان هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه
ڕوون كراوه‌ته‌وه، پاره‌ى پێویست له بانكه‌كان هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پشوو بوو، فەرمانبەرانی دابەشکردنی مووچە لە پشوودان و مووچه دابه‌ش ناكرێت.
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌نگژه‌ی دارایی، پشت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن ده‌به‌ستێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه. له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.