له چالاكییه‌كدا په‌یامی خۆشه‌ویستیی پارێزگار و هاووڵاتییانی هه‌ولێر و كریستاڵی ڕێزلێنان به پارێزگاری سلێمانی و هاووڵاتییانی درا، تێیدا دووپات له خۆشه‌ویستی و ته‌بایی نێوان ئه‌م دوو شاره كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی شوبات، په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و خه‌ڵاتی كریستاڵی ڕێزلێنان پێشكه‌شی پارێزگار و هاووڵاتییانی سلێمانی كرا، دواتریش په‌یامی خۆشه‌ویستیی پارێزگاری هه‌ولێر به پارێزگاری سلێمانی درا.
ئه‌و كاره‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا كرا و په‌یامی خۆشه‌ویستیی شاری سلێمانی و كریستاڵی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن گه‌نجێكی شاری سلێمانییه‌وه به فرسه‌ت سۆفیی پارێزگاری هه‌ولێر درا، ئه‌مڕۆ هه‌مان كار له شاری سلێمانی كرا، تێیدا نه‌به‌ز ڕه‌شاد وه‌ك نوێنه‌ری هاووڵاتییانی هه‌ولێر كریستاڵی ڕێزلێنان و په‌یامی خۆشه‌ویستیی پارێزگاری هه‌ولێری به دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی دا.
ئامانج له‌م كاره پته‌وكردنی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی له نێوان هه‌ولێر و سلێمانییە
ھه‌وراز چنگیانی سه‌رپه‌شتیار و ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه‌یه له‌مباره‌یه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ھه‌ولێر و سلێمانی، كریستاڵ و په‌یامی یه‌كڕیزی، ته‌بایی و خۆشه‌ویستی ده‌ده‌نه یه‌كتر، ئامانجیش له‌م كاره ته‌نیا پته‌وكردنی خۆشه‌ویستی و ته‌باییه له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكی جوانتر و گه‌شاوه‌تر بنیات بنێین.
لای خۆشییه‌وه نه‌به‌ز ڕه‌شاد ئه‌و گه‌نجه‌ی په‌یامی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی پارێزگاری هه‌ولێر و كریستاڵی ڕێزلێنانی به پارێزگاری سلێمانی دا، به "وشه"ی گوت، وه‌ك گه‌نجێكی شاری هه‌ولێر و به نوێنه‌رایه‌تیی شاره‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره هاتمه هه‌ڵبژاردن، هیوام وایه ئه‌مه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تای نه‌هێشتنی ناكۆكیی نێوان هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانیی خۆشه‌ویست بێت، ئامانجمان پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتنه له نێوان هاووڵاتییانی شاره‌كانی كوردستان.