سه‌نته‌رێكی پزیشكیی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی ده‌روونی ئاشكرای ده‌كات، نزیكه‌ی 500 ژنه ڕزگاربووی ده‌ستی داعشیان له‌لایه و به‌شێوه‌یه‌كی پێویست چاره‌سه‌ری ده‌روونییان بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌نته‌ری ژیان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی ده‌روونی، سێ لقی له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه، ڕۆژانه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی ده‌روونی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بكات نه‌خۆشه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه، له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشانه‌شدا 500 ژنه ڕزگاربووی ده‌ستی داعشیان له‌لایه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی شوبات، ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌باره‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی سه‌نته‌ری ژیان به "وشه"ی گوت، ئه‌م سه‌نته‌ره ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی ده‌روونیی هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست، هه‌ندێك جار چاره‌سه‌ری جه‌سته‌ییش بۆ هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ردوو بواره‌كه‌ش پزیشكی پسپۆڕ و لێهاتوویان له ئه‌ركدا داناوه.
چارەسەری دەروونییان بۆ دەکرێت و دواتر بۆناو کەسوکارەکانیان دەنێردرێنەوە
زیاتر گوتی، له ماوه‌ی كاركردنی سه‌نته‌ره‌كه‌دا، تا ئێسته زیاتر له چوارهه‌زار و 500 كه‌س له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه بینراون و چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه چاره‌سه‌ركردنی دەروونیی ژنه ڕزگاربووه ئێزیدییه‌كانی ده‌ستی داعشه كه ژماره‌یان 500 ژن ده‌بێت.
ئه‌و ژنه ڕزگاربووانه‌ی ده‌ستی داعش به‌شێوه‌ی گرووپ چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و هه‌ر گرووپێك له 60 ژن پێك هاتووه و دوو بۆ سێ مانگ ده‌مێننه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی وه‌رده‌گرن له‌ناو سه‌نته‌ره‌كه ده‌مێننه‌وه و هه‌موو خزمه‌تێكیان بۆ دابین كراوه. قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ وای گوت.
شایانی باسه ژنه ڕزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش له سنووری چه‌مچه‌ماڵ ده‌مێننه‌وه، تا ئێسته چه‌ند گرووپێك له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ" چاره‌سه‌ری ته‌واویان وه‌رگرتووه و چوونه‌ته‌وه ناو كه‌سوكاری خۆیان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی