په‌رله‌مانی كوردستان به نیازه دوای پشووه‌كه‌ی، پرسی ده‌ستوور و نووسینه‌وه‌ی جارێكی تر بێنێته‌وه هۆڵی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داوا ده‌كرێ خاڵه كۆك و ناكۆكه‌كانی لایه‌نه‌كان بدۆزرێنه‌وه تا باشتر گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێ و هه‌رێم ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی.
پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به یاسای ژماره 16ی ساڵی 2008 په‌سه‌ند كرا، بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی بۆ پێك بهێنرێت تا ڕه‌شنووسه‌كه ئاماده بكرێت تا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و دواتر بخرێته ڕاپرسییه‌وه. ئه‌و پرۆژه‌یه جارێكی تر به بڕیاری ژماره 8ی ساڵی 2009 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرایه‌وه، به‌وه‌ش دوو جار پڕۆژه‌یاساكه هه‌موار كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستان له خولی سێیه‌مدا له 30ی حوزه‌یران، یاسای ژماره 19ی ساڵی 2013ی ده‌ركرد كه به یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناسراوه، ماده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، به سازان هه‌موار ده‌كرێته‌وه تا رۆژی 19/8/2015، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی پێنج ساڵ، هێشتا كاری رژدی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
په‌رله‌مانی كوردستان ئێسته له پشووی زستانه‌دایه و له یه‌كی ئادار/مارسی داهاتوو وه‌رزی یاسادانان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، باس له‌وه ده‌كات كه ده‌ستوور هه‌م كاتی زۆر ده‌وێ و هه‌م دوا كه‌وتووه. بۆیه به‌گوته‌ی ئه‌و "جێی خۆیه‌تی دوای پشوو په‌رله‌مان، پرسی ده‌ستوور گفتوگۆی ناو په‌رله‌مانی له‌سه‌ر دروست ببێت تا سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر بكرێت".
سه‌ركانی به"وشه"ـی گوت، "گۆڕان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانیی هه‌رێم په‌رله‌مانی بێت، پێشی وایه به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه، به‌شێكی ئه‌و سیستمه چه‌سپێنراوه."
له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پرسی نووسینه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، كاتی زۆری دانوستاندنه‌كانی برد. دواجار ڕێككه‌وتنه‌كه وابوو له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، ده‌ستوور ئاماده بكرێ و ڕیفراندۆمێكی بۆ ڕێك بخرێ تا په‌سه‌ند بكرێت.
جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرای كرد كه ده‌ستوور بۆچوونی جیاوازی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، وه‌ك یه‌كێتیش سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا سیستمی حوكمڕانیی هه‌رێم په‌رله‌مانی بێت.
حه‌وێز بۆ "وشه" گوتی، "دوای پشووی زستانه، ده‌ستوور ده‌كه‌ینه یه‌كێك له پڕۆژه‌كان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆی له‌سه‌ر دروست بێت، ده‌ستوورێك ئاماده بكرێت سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر بێ و خه‌ڵكیش به‌شدار بێت تێیدا."
ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه هه‌وڵ هه‌یه زه‌وینه‌سازیی بكرێ و لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور چالاك بكه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی كردووه و له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه.
شوان كه‌ریم ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له دوای پشووی په‌رله‌مان، بۆردێكی ڕاوێژكاری بۆ ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، تا پێداچوونه‌وه به‌و ڕه‌شنووسه‌ی ده‌ستوور بكات كه پێشتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.
"ده‌ستوور ڕه‌هه‌ندێكی نیشتمانیی هه‌یه و ده‌بێ سه‌رووی ٨٠%ی په‌رله‌مان له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌ند بن، ئه‌وه‌ش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام خولی پێنجی په‌رله‌مان ده‌ستوور ئه‌وله‌وییه‌ته بۆی و ده‌بێ له‌م خوله‌دا هه‌رێم ببێته خاوه‌ن ده‌ستووری شه‌رعیی خۆی". شوان وای گوت.
په‌رله‌مانی كوردستان ئێسته له پشووی زستانه‌دایه و له یه‌كی ئادار/مارسی داهاتوو وه‌رزی یاسادانان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال