سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی شوبات، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری میونشن، پێشوازی له مارك سیدویل راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا كرد.
دووپات له به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرایه‌وه
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا دووپات له به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرایه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌ه‌یدا په‌ره‌پێدانی هاوئاهه‌نگی زیاتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و هێوكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ كرا.