گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان لقی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ یه‌كه‌كانی سیته‌ك و زڕگوێز كه تایبه‌ته به كه‌مده‌رامه‌تان ڕاگیربوو، بڕیاره یه‌كه‌كان ته‌واو بكرێن و دابه‌ش بكرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، به‌رهه‌م قه‌ره‌داغی گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان لقی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، شوقه و یه‌كه‌كانی سیته‌ك و زڕگوێز كه ماوه‌ی ساڵانێكه كاریان تێداكراوه و تا ئێسته ته‌واو نه‌كراون، ته‌نیا خزمه‌تگوزاریان ماوه و بریاربوو ساڵی 2019 مانگی 12 ته‌واو بكرێن و راده‌ستی هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تان بكرێ.
زۆری نه‌ماوه ته‌واو بكرێن
ڕوونیشی كرده‌وه كه خزمه‌تگوزاری ئه‌و شوقانه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی سیته‌ك زۆری نه‌ماوه ته‌واو بكرێن، ته‌نیا شه‌قام و چه‌ند ورده‌كاریه‌كیان ماوه ته‌واو بكرێن.
" پێشتر مانگانه بڕی یه‌ك ملیار دیناریان بۆ ته‌رخانكرابوو بۆ كۆمپانیای مه‌رۆدخ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه راگیراوه، ده‌مانه‌وێت سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پاره ته‌رخان بكرێت و حكوومه‌تیش به‌ڵێنی داوه پاره ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ته‌واو بكرێن" قه‌ره‌داغی وای گوت.
ئه‌و شوقانه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه ده‌ست به دروستكردنیان كراوه و تا ئێسته ته‌واو نه‌كراون و خزمه‌تگوزاریان نییه كه ژماره‌یان هه‌زار و 500 یه‌كه‌یه و تایبه‌ته به كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی