سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كان و ناڕه‌زایی كورد و سوننه له شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، هاوكات سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه حكوومه‌تی ئێسته جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێش خۆی نابێت و ئێسته‌یش بازاڕی كڕین و فرۆشتنی پۆسته‌كانی حكوومه‌ت زۆر گه‌رم بووه.
سیاسییه‌كان و سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسی "
فرانس پرێس"یان ڕاگه‌یاندووه، كه سه‌ركرده سیاسییه‌كان و كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه، بازاڕێكی گه‌وره و گه‌رمیان له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی عه‌لاوی دروست كردووه.
بازاڕێكی گه‌وره و گه‌رم دروست بووه و به قستیش پۆست ده‌فرۆشرێت
ئیبراهیم سومێدعی كه‌سێكی نزیك له محه‌مه‌د عه‌لاوی كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاندووه، كه كه‌سانێك بڕی 30 ملیۆن دۆلاریان خستووهتهبهردهمم، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێكی وه‌زیرییان بۆ یه‌كلا بكه‌مه‌وه و نزیكیم له سه‌رۆك وه‌زیران به‌كاربهێنم، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش به نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، سیاسییه‌كانی عێراق ناوه‌ستن و مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتن به پۆسته‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باڵایان له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌بێت، مامه‌ڵه‌كانیش به دوو جۆره، پێدانی پاره‌ی ته‌واوه له كاتی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه یاخود پێدانی پاره‌كه‌یه به قست و به چوار جار و هه‌ر ساڵی بڕێكی پاره‌كه، زۆرێك له مامه‌ڵه‌كانیش له‌لایه‌ن سه‌رۆك فراكسیۆنه جیا جیاكانی ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت.