رۆژنامەیەك: داعش و قاعیدە هاوئاهەنگی دەكەن و ئەندامانیان بەرەو ئەفریقیا دەگوازنەوە

:: PM:08:41:22/02/2020 ‌

بەرپرسانی ئەمەریكا و شرۆڤەكارانی تەناهی دەڵێن گرووپەكانی سەر بە هەردوو رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە و داعش، خەریكە خۆیان رێكدەخەن و هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەیەكی فرەوان لە رۆژئاوای كیشوەری ئەفریقیا، ئەوەیش لەرێگەی راكێشانی ئەندامانیان لە عێراق و ئەفغانستان و دنیا.
ئەوان چەكدار و لایەنگرانیان بۆ ئەو ناوچەیە رادەكێشن
وەك رۆژمانەی "واشنتن پۆست"ی ئەمەریكی ئاماژەی كردووە، ئەو چەكدارانە لە هێرشەكانیان هاوئاهەنگی دەكەن و لەسەر كردنەئامانجی چەند ناوچەیەك رێككەوتن دەكەن، بەتایبەتی لە ناوچەی لێواراوەكانی باشووری بیابانی گەورە لە ئەفریقیا.

جەنەراڵ داغفین ئەندرسۆن فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی سوپای ئەمەریكا لە ئەفریقیا گوتی، ئەو ناوچایە زۆر فرەوانە و رەنگە چەكدارانی توندڕۆ لە عێراق و ئەفغانستان رابكێشن و ئەوەی لەوێ روودەدات تەنیا چالاكی و جموجۆڵی تیرۆریستانە نییە، بەڵكو هەڵمەتێكە بۆ كۆكردنەوەی ئەو گرووپانە لەسەر پرسێكی هاوبەش و ئەوەیش مەترسی بۆ سەر ئەمەریكا دروست دەكات.

بەپێی دیدارەكانی رۆژنامەكە لەگەڵ زیاتر لە 10 بەرپرسی باڵا و فەرماندەی سەربازی و تەناهی ئەمەریكا و فڕەنسا و ئەفریقی، لە ماوەی چەند مانگی دوایی ئەو گرووپانە تەكتیكی پێشكەوتوویان بەكارهێناوە و لە هەریەك لە مالی و نەیجەر و بۆركینافاسۆ جموجۆڵیان هەبووە و بۆسەیان بۆ سەربازان داناوەتەوە و چەند گۆندێكیان كۆنترۆڵ كردووە، ئەوان گوتیا، ئەو گرووپانە خیلافەتیان رانەگەیاندووە لەترسی ئەوەی رۆژئاوا لە جوجۆڵەكانیان ورد ببێتەوە، بەڵام ئەوان هەموو هەوڵێكی بۆ دەدەن و لەپێناو ئەوەیش مەشق دەكەن و پلان بۆ هێرشكردن دادەنێن كە رەنگە ئامانجی گەورە بگرێتەوە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل