سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له په‌رله‌مانى عێراق پلانى عه‌لاوى ئاشكرا ده‌كات و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاره ڕۆژى دووشه‌مى داهاتوو 24ى شوبات، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوى عێراق به‌بێ پشتگیریی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت كورد و سوننه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بكات و متمانه به‌ده‌ست بهێنێت بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى.
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌در ئه‌وكاره ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكى لیستى سائیروون سه‌ر به موقته‌دا سه‌در به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو 24ى شوبات ساز ده‌كرێت، پلانه‌كه‌یان وایه متمانه ببه‌خشین به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێى عێراق.
زیاتر گوتى، ئه‌گه‌رى ئه‌وه دانراوه كه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پشكی سوننه و به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پشكی كوردی ئاماده نه‌بن، دانیشتنه‌كه هه‌ر ساز بكرێت و له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پشكی شیعه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌در ئه‌وكاره ده‌كات و ئه‌گه‌ریش هه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه شكست بێنێت به‌هۆى كه‌مى به‌شداربووانى په‌رله‌مانتاران جا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت.
ڕوونى كرده‌وه، به ئاماده‌نه‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و دكتۆر به‌شیر حه‌داد بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌پێى یاسا پێشتر ئه‌وه ڕێكخراوه جێگرى یه‌كه‌م شوێنیان ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته كێشه ته‌واونه‌كردنی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه، له داهاتووش عه‌لاوى له‌لایه‌ن كورد و سوونه‌وه تووشى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بێت ئه‌گه‌ر متامنه وه‌ربگرێت.
ئاشكراى كرد، پێمان وایه عه‌لاوى به‌هۆى دۆخى ئێسته‌ى عێراق و هه‌رێمى له‌ناوچه‌كه متمانه وه‌رده‌گرێت، چوونكه عێراق و لبنان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و له‌م قۆناغه ناڕه‌زایه‌تى سوننه و كورد و مه‌سیحى له لبنان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئه‌مه به كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئێسته گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام عه‌لاوى سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان دیارى ده‌كات و نابێت لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، كورد و سوننه‌یش ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.