هێڵی ئاسمانی عێراقی دوای چەندان ساڵ لەبەردەوامی بوونی گەشت بۆ تەواوی شارەکانی ئەوروپا لە چەند فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژانە گەشتی هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ به‌هۆى بڵابوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى مانگرتنى كارمه‌ندانى ئه‌و هێڵه، تووشى مه‌ترسی وه‌ستانى گه‌شته‌كانى ده‌بێته‌وه.
تووشى مه‌ترسی وه‌ستانى گه‌شته‌كانى ده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ شەموو 22ی شوبات، هاشم نوورەدین عەلی بەڕێوبەری فڕۆیشتنی پلیتی هێڵی ئاسمانی عێراقی و بریكاری سەرەکی لە بەغدا بە "وشە" ڕاگەیاند، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى پێمان گەیشتووه، زۆربه‌ى كارمه‌ندانى هێڵى ئاسمانى عێراقى له به‌شى خزمه‌تگوزارى كه سه‌رجه‌میان 170 كارمه‌ند ده‌بن، سبه‌ى بڕیاره مانگرتنى گشتى ڕابگه‌یه‌نن و به نیازى وه‌ستاندنى گه‌شته‌كانان له عێراقه‌وه.
زیاتر گوتى، هۆكارى مانگرتنى ئه‌و كارمه‌ندانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2013 یه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراقه‌وه به‌ڵێننامه‌كانیان بۆ نه‌كراوه به هه‌میشه‌یى و هێشتا كاتییه و هیچ مافێكى سه‌ره‌تاییان نییه و پاره و سوودى مه‌ترسیش وه‌رناگرن.
ڕوونى كردووه، به جێبه‌جێ كردنى ئه‌م هه‌نگاوه له یه‌ك ڕۆژدا هێڵى ئاسمانى عێراقى تووشى چه‌ندان ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌بێت و هێڵه‌كه به ته‌واوى له‌لایه‌ن كڕیارانه‌وه پشتگوێ ده‌خرێت، تاكه چاره‌سه‌ریش له‌لاى حكوومه‌ت به دامه‌زراندنیان به شێوه‌ى فه‌رمى.
هێڵی ئاسمانی عێراقی لەساڵی 1945 دامەزراوە لەلایەن بەڕیتانیاوە سەرپەرشتی کراوە، ناوی کۆمپانیایەکی هاتوچۆی فەرمی ئاسمانی عێراقییە، لەشارەکانی بەغدا و هەولێر و بەسڕە و نەجەف و سلێمانی ڕۆژانە بۆ هەموو جیهان گەشتی هەیە، لەڕووی ئەستێرەوە لە دەستەی فڕۆکەوانی گشتی جیهانی سێ ئەستێرەی وەرگرتووە.