له مانگى یه‌كه‌مى جیابوونه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌ریتانیا گوشار بۆ سه‌ر ئه‌وروپا دروست ده‌كات و داواى لێ ده‌كات رێككه‌وتنێكى هاوشێوه‌ى كه‌نه‌داى له‌گه‌ڵ بكات.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ى شوبات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى به‌ریتانیا به فه‌رمى شێوازى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئاشكرا كردووه كه ده‌خوازێ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵى واژوو بكات.
به‌ریتانیا داواى رێككه‌وتنێكى هاوشێوه‌ى كه‌نه‌دا ده‌كات
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یانراوێكى حكوومه‌تى به‌ریتانیا كردووه كه تێیدا هاتووه، "شانشینى به‌ریتانیا چه‌ندان جار روونى كردووه‌ته‌وه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئاره‌زوو ده‌كات رێككه‌وتنێكى هاوشێوه‌ى كه‌نه‌داى له‌گه‌ڵ بكرێت".
رێككه‌وتنى یه‌كێتى ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا له ساڵى 2017 جێبه‌جێ كراوه و به‌گوێره‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه، باجى گومركى له‌سه‌ر ته‌واوى كاڵاكانى یه‌كتر لاده‌برێت.
له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنى بازرگانى نێوانیان.
میشیل بارنییه گه‌وره راوێژكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌باره‌ى ئه‌و خواسته‌ى به‌ریتانیا راى گه‌یاندووه، ئه‌م وڵاته ناتوانێ به‌م رێككه‌وتنه بگات.
له هاوینى 2016 به‌گوێره‌ى راپرسییه‌ك به‌ریتانیا بڕیارى جیابوونه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا دا و له دوایین رۆژى مانگى رابردوویش جێبه‌جێى كرد.