سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆ بووه‌وه و ته‌نگژه‌ی سیاسیی عێراق، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، باره‌گای بارزانی بڵای كردووه‌ته‌وه، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له هنیس جنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق و هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌دیاتی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا، هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له قووڵتربوونی ته‌نگژه‌ی سیاسیی عێراق ڕاگه‌یاند.
باره‌گای بارزانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر و چاره‌سه‌ره‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌ی سیاسی و ڕاسته‌ڕێكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا، پێداگری له ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرایه‌وه.