به‌رپرسێكى سوپاى نیشتمانى لیبیا ئاشكراى كرد، تا ئێسته 16 سه‌ربازى توركیا له شه‌ڕه‌كانى لیبیا كوژراون و به‌رپرسه لیبییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى زیاترى سه‌ربازانى له ئه‌ردۆغان كرد.
خالید مه‌حجووب ئه‌فسه‌ر و به‌رپرس له سوپاى نیشتمانى لیبیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ى شوبات له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى، ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى توركیای له لیبیا ئاشكرا كردووه.
ئه‌ردۆغان ددان به ناردنى سه‌ربازانى بۆ لیبیا ده‌نێ
مه‌حجووب له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "16 سه‌ربازى سوپاى توركیا به ده‌ستى سه‌ربازانى لیبیا كوژراون و به‌ڵێنى زیاتریش به ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن".
سوپاى نیشتمانى لیبیا له‌لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و له دژى حكوومه‌تى ویفاق شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام توركیا پاڵپشتى ویفاق ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ند سه‌ربازێكى توركیا و میلیشیاكانى سووریا ئه‌وانه‌ى سه‌ر به توركیان، ره‌وانه‌ى لیبیا كراون.
دوێنێ شه‌موو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ددانى به‌وه‌دا نا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى توركیا له لیبیا كوژراون، پێشتریش باسى له‌وه كردبوو توركیا 35 سه‌ربازى ره‌وانه‌ى لیبیا كردووه، به‌ڵام به‌شداریى شه‌ڕه‌كان ناكه‌ن.
كه‌چى به‌رپرسانى هێزه‌كانى حه‌فته‌ر دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانى توركیایش له شه‌ڕه‌كاندا به‌شدارن.