به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توركیا سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران داخست.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، ئاژانسی "ئانادۆلۆ"ـی توركی به هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا ڕای گه‌یاندووه كه وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ئاشكرا كرد، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران داده‌خرێ.
ئه‌و بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی خۆپارێزییه به‌رانبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئاژانسه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دووپات كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی خۆپارێزییه به‌رانبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه به ئاشكرا چه‌ندان حاڵه‌تی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران ڕاگه‌یه‌نراوه، تا ئه‌مڕۆ ئاماری گیان له ده‌ستدان گه‌یشته هه‌شت كه‌س. هاوكات عێراق و كوردستانیش به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی چه‌ندان ڕێوشوێنیان گرتووه‌ته به‌ر و ده‌روازه سنوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران خستووه‌ته ژێر چاودێری چڕی پزیشكی.