وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لاڤان / ئه‌و منداڵه حه‌وت ساڵانیه‌ی ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ر/ ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسی قوتابی لاڤان لوقمان كه سێی نیسانی 2019 رووبه‌رووی تاوانێكی قێزه‌وه‌ن هاتبووه‌وه ، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ قوتابخانه چه‌ند بڕیارێك ده‌كرا.
بڕیاریداوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لاڤان لوقمان بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كه باوكی ده‌ستنیشانی بكات له هه‌ولێر
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریداوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لاڤان لوقمان بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كه باوكی ده‌ستنیشانی بكات له هه‌ولێر و نمره‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی رابردووی قۆناغی دووه‌م ، بۆ وه‌رزی دووه‌میش حیساب بكرێت له بۆردی نمره‌كان و ساڵی خوێندنی 2018 و 2019 به ده‌رچوو ئه‌ژمار بكرێت .
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێری ڕاسپارد كه ته‌واوی پاڵپشتی زانستی و فێركاری بۆ ئه‌و قوتابییه دابین بكرێت .