حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران ده‌كاته‌وه و له نێویاندا شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ده‌بێت 70 ملیار دیناری حكوومه‌ت بداته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی دراوه به شاسوار عه‌بدولواحید و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی تر، ئه‌گه‌ر پاره‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت ئه‌وا خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتییان پێ ده‌كرێت.
تا مانگی ئادار ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه بگه‌ڕێنێته‌وه
روونی كرده‌وه، تا مانگی ئادار ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه بگه‌ڕێنێته‌وه به‌و زیادی هاتووه‌ته‌سه‌ریشی، چونكه كاته‌كه‌ی چیتر درێژ ناكرێته‌وه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ره‌هنانه‌ی دایناوه وه‌ك گه‌ره‌نتی گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك و دوو موڵكی خه‌ڵكن. له‌كاتی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌بێت مافی ئه‌و خه‌ڵكه بداته‌وه، چونكه شاسوا عه‌بدولواحید وه‌ریگرتووه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رمایه‌دارێكی شاری سلێمانییه، له ڕێی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی پشكداری، توانی چه‌ندان ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی بخوات و له چه‌ند قومارخانه‌یه‌كی لاس فێگاس بیدۆڕێنێ، ئه‌مه‌یش وای كرد پڕۆژه‌ی زه‌به‌لاح بكاته‌وه كه له سه‌روو ئاستی سه‌رمایه‌كه‌ی بوو، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو له كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، زه‌وییه‌كی گه‌وره و قه‌رزێكی زۆری پێ درا و ئێسته نزیكه‌ی 70 ملیار دیناری حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌رزداره و ده‌یه‌وێ دۆخی كوردستان تێك بدات تا حكوومه‌ت نه‌یپه‌رژێته سه‌ر داواكردنی قه‌رزه‌كانی. سه‌رباری شكستی بازرگانی و سیاسیی، حزبه‌كه‌یشی به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌چێت.