خۆسەری رۆژئاوا داوای دادگەیەكی نێودەوڵەتی بۆ گیراوانی داعش دەكات

:: PM:07:49:23/02/2020 ‌

دوای كۆتاهاتنی جەنگی رێكخراوی داعش لە ئازاری 2019 بە كۆنترۆڵكردنەوەی شارەدێی باغووز لە سووریا، ژمارەیەكی زۆری گیراوانی داعش لای ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوان و ئەوان وەك مەترسییەكی گەورەن و زۆرینەی وڵاتانیش ئامادە نین وەریانبگرنەوە. 
وڵاتان ئامادە نین داعشەكانیان وەربگرنەوە
ئیدارەی خۆسەری رۆژهەڵاتی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەم داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بۆ پاڵپشتیكردنیان لەرووی یاساییەوە لەپێناو دادگاییكردنی هەزاران گیراوی چەكدارانی داعش، لەوانە بیانییەكان كە لای ئەوان لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا گیراون، كە دوای نزیكەی ساڵێك لە كۆتاهاتنی جەنگی داعش 12 هەزار چەكداری گیراوی داعش لای هێزەكانی سووریای دیموكراتن، لەوانە سێ هەزاری بیانی بۆ 50 دەوڵەت دەگەڕێنەوە، جگە لە هەزاران ماڵباتی ئەوان لە كەمپەكانی ناوچەكەن.

پێشتر خۆبەڕێوەبەرییەكە بەهۆی بوونی مەترسی گەورەی بوونی ئەوان لە هەڵاتنیان و تێچووی گلدانەوەیان، چەند جارێك داوایان لە وڵاتان كردبوو داعشەكانیان ببەنەوە و لای خۆیان دادگەییان بۆ بكرێت، بەڵام داواكەیان رەت كرایەوە، ئێستەیش ئەوان هەوڵ دەدەن دادگەیەكی نێودەوڵەتی لە ناوچەكەیان دامەزرێت بۆ دادگەییكردنی ئەو داعشانە لای ئەوان و بۆ ئەوەیش داوای پاڵپشتیی نێودەوڵەتی دەكەن.

فەنەر كەعیت بەرپرسی دەستەی پێوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەرییەكە ئەمڕۆ یەكشەم بە "فرانس پرێس"ی راگەیاند، پێوەیستمان بەهاریكاری نێودەوڵەتی هەیە، چونكە ئەو پرسە نێودەوڵەتییە و ئێمە پێویستمان بە توانای زۆر هەیە لە رووی یاسایی و تەكنیكی و هیتریش.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل