سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك حزبەكان كۆ دەبنەوە

:: AM:09:01:24/02/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان، سەرۆك حزبەكانی هەرێمی كوردستان و شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، كۆ ببنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی شوبات، بڕیارە شاندی دانوستاندنكاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە، ناوەڕۆك و دەرەنجامی گفتوگۆكان لەگەڵ محەمەد عەلاوی بخەنەڕوو و سەرۆك حزبەكانیش بەشداریی ئەو كۆبوونەوەیە دەكەن.

دوا بڕیار لەبارەی بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لە كابینەكەی عەلاوی دەدەن
سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان، دوا بڕیار لەبارەی بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لە كابینەكەی عەلاوی دەدەن و كۆبوونەوەش لەگەڵ سەرۆك حزبەكان دەكەن.

ماوەی‌ چەند ڕۆژێكە شاندێكی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە بەغدان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی‌ حكوومەت، بەڵام تا ئێستە هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان عەلاوی‌ و شاندی‌ كوردی‌ ئەنجام نەدراوە.



وشە - رامیار جەواد