هەرێمی كوردستان بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر بەغدا دەدات

:: AM:10:09:24/02/2020 ‌
ئەمڕۆ لە هەولێر كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، وەفدی كورد بۆ بەغدا و سەركردەی هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بڕیاردان لە بەشداریكردن یان نەكردن لە كابینەی عەلاوی بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەم 24ی شوبات، محەمەد ئیلخانی ئەندامی شاندی كورد بۆ بەغدا، بە "وشە"ی راگەیاند، كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بۆ ئەوەیە ئەو وەفدەی لە بەغدا بوو ناوەڕۆكی گفتوگۆییەكانی بەغدا بخاتە ڕوو.

زیاتر گوتی، كۆبوونەوەكە بۆ بڕیاری یەكلاكەرەوەیە بۆ بەشداریكردن یان نەكردن لە كابینەكەی عەلاوی.

كۆبوونەوەكە بۆ بڕیاری یەكلاكەرەوەیە بۆ بەشداریكردن یان نەكردن لە كابینەكەی عەلاوی
روونی كردوە،  هەرێمی كوردستان كێشەی لە دانانی كەسانی سەربەخۆ و بێلایەن نییە، ئێمە پێمان گوتوون ئەگەر ئەو كەسانە بێلایەنش بن خۆمان دیاری دەكەین، چونكە ئەوانە دەبنە نوێنەری هەرێمی كوردستان.

" بەشێكی لایەنە شیعی و سوننەکان بە ئاشكرا بە ئێمەیان گوت، ئەو كابینەیە بەبێ بەشداریی هەرێمی كوردستان ناتوانراێت پێكبهێنرێت".ئەندامی شاندەکە وای  گوت.

لە چوار ڕۆژی رابردوو شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و چۆنییەتی بەشداریكردن لە كابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەردانی بەغدایان كردبوو، بەڵام لە گفتوگۆ و دانیشتنە سیاسیەكان بێ ئەنجام بوون، دوێنێ شەو بە فڕۆكەیەكی سەربازی درەنگانی شەو گەڕانەوە هەولێر. 



وشە - زریان تەها