هه‌رچه‌نده بڕیار بوو رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به حكوومه‌تى نوێى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌چى جارێكى تر بۆ رۆژى پێنجشه‌م دواخرا ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ى كارنامه‌ى حكوومه‌ت پێشتر ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرابێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى شوبات،
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان راى گه‌یاند، رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو دانیشتنى تایبه‌ت به ده‌نگدان به حكوومه‌تى نوێى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌رله‌مان مه‌رجێكى بۆ عه‌لاوى داناوه
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان روونى كردووه‌ته‌وه، ئەگەر له دوو رۆژى داهاتوودا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى راسپێدراوى حكوومه‌ت بتوانێ سیڤى وه‌زیره‌كان و كارنامه‌ى حكوومه‌تى نوێ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات، دانیشتنەکەی پەرلەمان دەکرێت.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى داواى له په‌رله‌مان كرد رۆژى دووشه‌م "ئه‌مڕۆ" دانیشتنێكى تایبه‌ت بۆ ده‌نگدان به حكوومه‌ته‌كه‌ى ئه‌نجام بدات.
به‌ڵام دوێنێ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى راى گه‌یاند، چوارشه‌مى داهاتوو 26ى شوبات دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌چى ئه‌مڕۆ بۆ پێنجشه‌م دواخرا.
پێشتر موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون راى گه‌یاند بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ به حكوومه‌ت نه‌درێت ئه‌وا خۆپێشاندانى یه‌ك ملیۆن كه‌سى له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.