ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی ئێران رای ده‌گه‌یه‌نیت، زیاتر له 80٪ی خه‌ڵكی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌شدارییان نه‌كرد و ئه‌وه‌یش پێشانی ده‌دات، رژێم تووشی شكستێكی گه‌وره هاتووه.
رێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن 19.7٪ بووە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی ئێران له
راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئێران به بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران كه ته‌نیا شانۆیه‌كی سیاسییه و به‌ر له هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانتاره‌كان دیاری كراون، "نا"یه‌كی گه‌وره‌یان به‌و رژێمه گوت و نیشانیان دا كه هیچ ره‌واییه‌كی سیاسی و حوكمڕانی نه‌ماوه.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه پێك هاتووه له كۆمه‌ڵێك ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، روونی ده‌كاته‌وه، زیاتر له 80٪ خه‌ڵكی ئێران به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كردووه، كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌موو پروپاگه‌نده و هه‌ڕه‌شه و ته‌ماح خستنه به‌ر خه‌ڵك و ته‌زویره‌كانییه‌وه، نه‌یتوانی ئیراده‌ی بایكۆتكردنی خه‌ڵك بشكێنێت و خه‌ڵك بباته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌شداریكردنی خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 19.7٪ بوو و له تارانی پایته‌خت 12.65٪ خه‌ڵك به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ، ئه‌و ژمارانه ئاماری راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانن و له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ده‌ستیان كه‌وتووه.
هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران رۆژی هه‌ینی 21ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له‌و هه‌ڵبژاردنه كه‌متر له 14٪ مه‌زه‌نده كرا.