به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به چڕی داوای ڕاگرتنی گه‌شتكردن بۆ عومره ده‌كرێ، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ، ڕێنوێنی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی شوبات، نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سبه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت كۆ ده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
روونی كرده‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه، رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بده‌ن به كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران كه له هه‌رێمه‌وه ده‌یانگوازنه‌وه بۆ سعوودیه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داوا كراوه گه‌شته‌كانی عومره ڕابگیرێ؟ به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌وقاف گوتی، ئێسته هیچ بڕِیارێكی له‌و شێوه‌یه له ئاراد نییه، هه‌ركاتێك پێویستی كرد بڕیاری له‌و شێوه‌یه ده‌ده‌ین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانمان.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌كاتێكدایه كه به‌پێی داتاكانی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سعوودییه تۆمار كرا.