مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داوا له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ده‌كات كێشه‌كان له‌گه‌ڵ كورد و سوننه چاره‌سه‌ر بكات.
مایك پۆمپیۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى شوبات له تویتێك رای گه‌یاند پێشوازى له‌و به‌ڵێنانه ده‌كه‌ین، كه عه‌لاوى داویه‌تى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته. پۆمپیۆ دووپاتیشى كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند ده‌بێت به هاوكاریكردنى عێراق.
پۆمپیۆ: پێشوازى له به‌ڵێنه‌كانى عه‌لاوى ده‌كه‌ین
ئه‌م په‌یامه‌ى پۆمپیۆ دواى ئه‌و پێوه‌ندییه دێت كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى راسپێدراو بۆ حكوومه‌تى نوێى عێراق ئه‌نجامى داوه.
دواتر مۆرگان ئۆرتاگۆس گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى زانیارى زیاترى له‌سه‌ر پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى پۆمپیۆ و عه‌لاوى بڵاوكرده‌وه.
ئورتاگۆس گوتى "پۆمپیۆ هانى عه‌لاوى داوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان كورد و سوننه چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ى گره‌نتى سه‌ركه‌وتنى هه‌بێت".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له سه‌رۆكى راسپێردراو كردووه كار بكات بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه دیپلۆماسى و سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت.
بڕیاره رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ به حكوومه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بدات.