نیسابی یاسایی تەواو نەبوو و دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

:: PM:04:51:01/03/2020 ‌

دوای چەند جارێك دواخستن بەهۆی رێك نەكەوتن و ناتەواوی نیسابی دانیشتن، ئەمڕۆ رێككەوتن كرا كە دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە حكوومەتی نوێی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد عەلاوی بەڕێوە بچێت، بەڵام جارێكی تر بەهۆی ناتەواوی نیسابی یاسایی سازكردنی دانیشتنەكە دواخرا.
سبەی دوا هەلە لەبەردەم محەمەد عەلاوی
بەپێی بەیاننامەیەكی كورتی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەم هاتە بڵاوكردنەوە، پەرلەمان بڕیاری دا بە دواخستنی سازكردنی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، لەوكاتەی بەر لەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاندبوو كە سبەی دووشەم دوا هەلە لەبەردەم محەمەد عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و رازیكردنی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینەی حكوومەتەكەی.

ئەمە و بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ژمارەی پەرلەماننتارە ئامادەبووەكانی تۆمار كردووە، دەردەكەوێت كە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا تەنیا 108 پەرلەمانتار ئامادەی هۆڵی كۆبوونەوە بوونە و ئەوانیتر بەهۆی رێكنەكەوتن لەگەڵ فراكسیۆنەكانیان ئامادە نەبوونە بچنە ناو هۆڵی كۆبوونەوە و ئەوەیش نیسابی پێویستی بۆ سازكردنی دانیشتن تەواو نەكردووە.







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل