ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ناوی به‌شێك له به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی یه‌كلا كرده‌وه و ئه‌وه‌یش به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان باڵه‌كانی ئه‌و حزبه بووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رپرسی به‌شێك له مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی یه‌كلا كرانه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌و حزبه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌لایه‌ن باڵه‌كانی یه‌كێـتییه‌وه كراوه.
تا ئێسته ڕێككه‌وتنی باڵه‌كان له‌سه‌ر ناوی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كراوه
ڕوونیشی كرده‌وه، تا ئێسته ڕێككه‌وتنی باڵه‌كان له‌سه‌ر ناوی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كراوه و هێشتا هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نییه.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت ناوی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌م شێوه‌یه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.
لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر: د.رێبوار ئیسماعیل
ێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركووك: محه‌مه‌د عوسمان (حه‌مه سوور دووشیوانی)
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی چه‌مچه‌ماڵ: رێبوار عومه‌ر
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی شاره‌زوو: سه‌رتیپ عه‌لی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین: هێرش حه‌بیب
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی بادینان: ئاراس جیهانگیر
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدا: رابیحه حه‌مه‌د
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆران : زوبێر عوسمان
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی نه‌ینه‌وا: حاكم سابیر
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه: ئه‌بو زه‌ید ساڵح
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال: داود جوندی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین: مه‌لا كه‌ریم
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی مه‌خموور: نه‌سروڵا سورچی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه: عه‌بدوڵا ئیسماعیل