سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی عێراقی پشتڕاستی كرده‌وه، كه 10 په‌رله‌مانتاری عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه له به‌ره‌ی میلیشیاكان و حزبه سیاسییه شیعه‌كانی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه پزیشكییه‌ی عێراق به ئاژانسی "
سپۆتنیك"ی ڕووسی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان پشتڕاستی تووشبوونی 10 په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش له‌وباره‌وه به ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و 10 ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له لایه‌نه شیعه‌كان و میلیشیاكانن كه نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه شوێنكه‌وتووی ئێرانن و له‌و وڵاته گه‌ڕاونه‌ته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی بۆ "سپۆتنیك" ئاشكرای كرد، كه زانیاری ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ن له سه‌ر تووشبوونی په‌رله‌مانتاران به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایان نه‌گه‌یاندووه.
دوێنێ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی شه‌ش كه‌سی تری له عێراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند و به‌مشێوه‌یه كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 60 كه‌س، یه‌ك حاڵه‌تیش له به‌غدا چاكبووه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.