ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز ده‌نرخێنێت، داوایش له هاووڵاتییان ده‌كات پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
جێی دڵخۆشیه ژماره‌یه‌كی زۆر چاك بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونته‌وه ناو ماڵی خۆیان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاودێری ته‌ندروستی
ئه‌مڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كڕۆناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان ڕاى گه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ وڵاتانی دنیا به‌گشتی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردن و زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كڕۆنا چڕ كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك په‌تایه‌كی به‌ر بڵاو تووشی مرۆڤایه‌تی بووه و گه‌یشتووه‌ته زۆرترین وڵاتانی دنیا، به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتیی له وڵاتانی توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زارانی تریش ئیسته به‌و ڤایرۆسه توشبوونه و له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان و ئه‌وه‌یشی جێی دڵخۆشیه ژماره‌یه‌كی زۆریش چاك بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونته‌وه ناو ماڵی خۆیان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاودێری ته‌ندروستی".
ڕوونكراوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستانیش خه‌ڵك بێ به‌ش نه‌بوو له توشبون به‌و په‌تایه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی توشبون و ئیسته له ژێر چاودێرین، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌رز ده‌نرخێنێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ركو ماندوو بون و هه‌وڵ و شه‌ونخونیان بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی و بڵاو كردنه‌وه‌ی رێنمایی ته‌ندروستی له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و توش نه‌بوون به‌و ڤایرۆسه و كۆنتڕۆڵ كردنی، چونكه پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتییان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه‌كێكه له‌مافه بنه‌ڕه‌تی یه‌كانی مرۆڤ".
ڕاى گه‌یاندووه، پێویسته له‌پێناو سه‌لامه‌تيی گیانی هاووڵاتییان و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه و زیاتر بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌زراتی ته‌ندروستی بن و هاوكاربن بۆ زاڵبوونی ته‌واوی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ڤایرۆسی كڕۆنا COVID_19.