ئه‌مڕۆ 32 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسێن تێپه‌ڕی، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یادی نه‌كرایه‌وه و هیچ رێوڕه‌سێكمی فه‌رمی بۆ نه‌كرا.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ڕێكخراوه‌كان، ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی شاره‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش هاووڵاتییان پێنچ خوله‌ك له به‌رده‌م ماڵه‌كانی خۆیان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیده‌كانیان به‌پێوه ڕاوه‌ستان.
نامانه‌وێ ئیتر به‌چاوی خۆمان مه‌رگی ئازیزه‌كانمان ببینین
ئاشێ ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌یه و له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه پێنج منداڵ و دایك و باوكی له ده‌ست داوه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌ستخۆشیمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان و نه‌وه‌كانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، به‌فه‌رمیی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كرده‌وه، بۆیه ئێمه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ماڵه‌كانی خۆمان سه‌عات 11:30 بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیده‌كانمان به‌پێوه ڕاوه‌ستاین، نامانه‌وێ ئیتر به‌چاوی خۆمان مه‌رگی ئازیزه‌كانمان ببینین.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بڕیاری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان بكه‌ن، به‌ڵام خێزانی شه‌هیدان داوایان له پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نێته‌وه، چونكه ئه‌وان ئه‌مساڵ بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان و ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ناڕۆنه سه‌ر كڵگۆی ئازیزه‌كانیان.
سامان محه‌مه‌د كه‌سوكاری شه‌هید لای خۆیه‌وه به "وشه"ی گوت، ئێمه نه‌مانویست به ڕۆیشتنمان بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان و له یادی 32 ساڵه‌ی مه‌رگی ئازیزه‌كانمان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ببێت، بۆیه هه‌ر خۆمان داوامان له ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه كرد، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی گوت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شار چه‌ند سیناریۆیه‌كمان تاوتوێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه چالاكی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواجار بڕیار درا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌كه‌وێته سه‌ر هاونیشتمانیان هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتی، باشترین چالاكی لای ئێمه ئه‌وه‌بوو ده‌مامك و ده‌ستكێش و ڕێنوێنیی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ر خێزانی شه‌هیدان دابه‌ش بكه‌ین، داوا بكه‌ین پێنچ خوله‌ك له به‌رده‌م ماڵه‌كانیان هه‌ر خێزانه و دوو كه‌سیان بۆ ڕوحی پاكی شه‌هیده‌كانیان به‌پێوه بوه‌ستن، دواتر له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ