حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كڕینی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆرۆنا ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت " كاكه نایفرۆشین.”، له ئه‌مه‌ریكاش یه‌كه‌م ده‌رمان له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی ده‌كرێته‌وه.
هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاند، كۆمپانیاكانیان رۆڵێكی زۆر چاك ده‌گێڕن له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا و هه‌ر ده‌ره‌نجامێكیش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌وا ئاماده نین به ئه‌مه‌ریكا و هيچ وڵاتێكی تری بفرۆشن.
بڵاوكراوه‌ی دی ڤۆڵت و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی تری ئه‌ڵمانی دوێنێ یه‌كشه‌م، ئه‌وه‌یان دركاندبوو كه دۆناڵد تره‌مپ پێشنیاری پاره‌یه‌كی زۆری به كۆمپانیای curvad ی ئه‌ڵمانی كردووه تا ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی لێ بكڕێت.
به‌گوێره‌ی "
شه‌فه‌قنا" تره‌مپ ملیارێك دۆلاری دابوو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان بخرێنه خزمه‌تی زانایانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه. كۆمپانیاكه به هاوكاری ئه‌نستیتیوتی حكوومی پاوڵ ئه‌یرلیش به پشتبه‌ستن به بودجه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا، خه‌ریكی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانێك دژی كۆرۆنا.
هاوكات نوێنه‌رێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاش ئه‌وه‌ی دركاند كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێوه‌ندییان به 25 كۆمپانیای ده‌رمانسازی تر له دنیا كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پاره‌شیان پێ دراوه تا بتوانن پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌رهه‌م بهێنن.
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌رمانه‌كه بدۆزێته‌وه جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی خۆی، ئه‌وا سوودێكی گه‌وره به‌و وڵاته‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كۆمپانیاكه خاوه‌ندارێتی ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه و ده‌یه‌وێت له‌م رووه‌وه پێش وڵاتانی تر بكه‌وێت، وێڕای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌رمانه‌كه بۆ وڵاتانی تریش هه‌نارده بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئه‌مه‌ریكا ده‌رمانێكی نوێ له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا تاقی ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئه‌مه‌ریكا ده‌رمانێكی نوێ له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا تاقی ده‌كرێته‌وه. پێشتر كه ئه‌م جۆره ده‌رمانانه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقی ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاریی كات ئه‌م قۆناغه پێش ده‌خرێت.
پێویسته بگوترێ زۆر وڵاتی تر باس له دۆزینه‌وه و ده‌رمان یان پێكوته‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆرۆنا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كامێكیان به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراون و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه پێوه‌ندیداره‌كان پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.