عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئێران راى گه‌یاند، پێشكه‌شكردنى هاوكارى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بابه‌تێكى سه‌یره، چونكه ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ ئه‌م كاره بكات.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22 ى ئادار، لێدوانێكى عه‌لى خامنه‌یى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنى ئێران په‌خش كراوه.
خامنه‌یى باس له ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ پێدانى هاوكارى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و ده‌ڵێ "ئه‌مه بابه‌تێكى سه‌یره".
خامنه‌یى: ئه‌مه‌ریكا خۆى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه كه‌موكوڕى هه‌یه
دواتر ده‌ڵێ "ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌ندان جار پێشنیازى هاوكارى ئێرانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كردووه، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و گومانانه‌ى كه ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا ڤایرۆسه‌كه‌ى هێناوه"
دواتر گومان له‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا بتوانێ ئه‌م كاره بكات و ده‌ڵێ "پێنشیازه‌كه‌ى ئه‌وان سه‌یره، چونكه ئه‌وان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه كه‌موكوڕییان هه‌یه".
عه‌لى خامنه‌یى هه‌ر له هه‌مان لێدوانى باس له‌وه ده‌كات ئێران تواناى هه‌یه به‌سه‌ر ته‌نگژه‌كه زاڵ بێت.
ئێران به ناوه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا داده‌نرێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا به‌رپرسانى ئێران ئه‌مه‌ریكایان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، ڤایرۆسه‌كه چه‌كێكى بایۆلۆژى ئه‌مه‌ریكایه له دژى ئێران به‌كارهاتووه.