لێدوانی پەرورەدە لەبارەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن

:: PM:07:24:22/03/2020 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەتی دەكاتەوە هیچ لێدوانێكی فەرمیان لەبارەی پشووی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن دابێت.

هاووڵاتییان و میدیا فەرمییەكان هەواڵ لەسەرچاوەی فەرمی وەزارەت وەربگرن
ئەمرۆ یەكشەم 22ی ئادار، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رای گەیاندووە، هەندێك پەیج لە سۆشیال میدیا بە ناوی وەزارەت لێدوان و هەواڵ بڵاو دەكەنەوە سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن، "وەزارەت هیچ لێدوانێكی نوێی نەداوە  درێژكردنەوەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن لیژنەی باڵای وەزاری رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری لێدەدرێت.

داوایش دەكەن هاووڵاتییان و میدیا فەرمییەكان هەواڵ لەسەرچاوەی فەرمی وەزارەت وەربگرن.

ئێستە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەناوەندەكانی خوێندن كراوە بە پشوو و جارێ‌ دیار نییە كەی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكرێتەوە و پێشتر وەزیری پەروەردە رای گەیاندبوو قەرەبووی ئەو پشووە لە خوێندن دەكرێتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم