په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد، كه پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ڕوو له شكست و پاشه‌كشه‌ی گه‌وره ده‌كات و ناكۆكییه‌كان زۆر قووڵبوونه‌ته‌وه و دووپاتیش له‌وه ده‌كات، كه زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌ت، كارێكی ئاسانتره.
مه‌هدی ئامرلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانه‌ی به‌شداری له به‌رنامه‌ی "
ڕاستی له كوێیه"ی ڕادیۆی سپۆتنیكی ڕووسی گوتی، دۆخی سیاسی عێراق ڕووی له ئاڵۆزی یه‌كجار زۆر كردووه و ناكۆكییه‌كان گه‌لێك قورسن و لایه‌نه‌كان هه‌رگیز له‌سه‌ر كاندیدی پێكهێنانی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نوێ ڕێك ناكه‌ون.
دروستكردنی حكوومه‌ت له عێراق زۆر قورستره له زاڵبوون به‌سه‌ر كۆرۆنا
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كاتێك بیر له دۆخی سیاسی و ته‌ندروستی عێراق بكرێت، ئه‌وه به‌دی ده‌كرێ، كه زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و هه‌موو زانایانی جیهان پێوه‌ی سه‌رقاڵن تا چاره‌سه‌ری بكه‌ن، كه‌چی به به‌راورد به پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كارێكی ئاسانه، چونكه پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌و په‌تایه زۆر قورس‌تر و ئاڵۆزتر و سه‌ختتر بووه.
هاوكات سه‌رۆكی ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادییه‌كان "هادی مرعی" له‌وباره‌وه له به‌رنامه‌كه گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كاندیدكردنی زورفیش به‌هه‌مان سیناریۆی محه‌مه‌د عه‌لاوی كۆتایی پێ بێت، دۆخه‌كه له‌سه‌روبه‌ندی شكاندن و مانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌شبه‌شێنه‌ی سیاسییه له نێوان لایه‌نه‌كان، بۆیه نازانرێ كام لا شكست به‌وه‌ی تر ده‌هێنێت.