پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، تیمه‌كانیان له ئاسایش و پۆلیس له‌مڕۆوه به ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و ڕێگری له سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی دوو، سێ و چوار كه‌سی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئادار، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، 14 ڕێنوێنیی نوێ بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتییان ده‌رچووه، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌یانی 21ی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ بووینه‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی خورماڵ، بیاره، به‌مۆ و سیروان.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی و كاره‌با كه دوو جومگه‌ی سه‌ره‌كین، هاتنه ناو ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا، ڕێنوێنیی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كشتوكاڵیان هه‌یه و گاوداریان هه‌یه له‌گه‌ڵ هاتوچۆی نێوان پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و ڕێنوێنییان بۆ ده‌رچوو.
ڕێگری له سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی دوو، سێ و چوار كه‌سی ده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی خاڵبه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان، ده‌یانخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردن، داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كه‌ین خۆپارێزبن و ئێمه له ئاستی پێشكه‌وتنی ته‌ندروستی ناگه‌ین به وڵاتانی ئه‌وروپی، به‌ڵام له خۆپارێزی ده‌توانین پێش ئه‌و وڵاتانه بكه‌وینه‌وه، ده‌بێت كه‌مترین هاتوچۆ و به‌ركه‌وتنمان هه‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تیمه تایبه‌ته‌كان و ئاسایش و پۆلیس له‌مڕۆوه به كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، ڕێ ناده‌ن دوو، سێ و چوار كه‌س به‌یه‌كه‌وه بگه‌ڕێن، ئه‌وه‌ش له قازانجی هه‌مووانه.
ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕای گه‌یاند، ئێسته ئێمه له هه‌ڵه‌بجه له حاڵه‌تی خۆپارێزیداین، باری له‌ناوكاومان ڕاگه‌یاندووه چونكه كۆرۆنا له گواستنه‌وه‌ی ناوخۆییدایه، له ناو هه‌ڵه‌بجه هیچ كه‌یسێكی كۆرۆنامان نییه، ده‌ستمان كردووه به پشكنینی عه‌شوایی كه له دوێنی بڕیارمان لێ داوه وه‌ك ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا بڕیاری لێ داوه، له به‌نزینخانه‌كان و كرێكار و وه‌ستای باڵه‌خانه كه له نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه كار ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویسته ته‌واوی ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و نابێ هاتوچۆی شه‌وان بمێنێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ته‌واوی ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكوومه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، خراوه‌ته خزمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه و هیچ كه‌موكورتیی ته‌ندروستیمان نییه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ