به‌رهه‌مهێنانى برنجى كوردى ساڵ دواى ساڵ زیاد ده‌بێت و ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ى ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار ده‌كات. برنج كه داهاتی باشی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌یه له ناوخۆ، به‌گوته‌ی به‌رپرسێكى یه‌كێتی جووتیاران، تام و باشی برنجى كوردى نرخی له بیری كڕیار بردووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی به ماوه‌یه‌كی كه‌م له بازاڕدا نامێنێ.
نرخه‌كه‌ی بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك له سێ هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا پێنج هه‌زار دینار
برنجی كوردی تا ئێسته له به‌رهه‌مهێناندا به خاوێنی ماوه‌ته‌وه و هیچ كیمیاییه‌كی تێدا به‌كار نایه‌ت، به گشتیش نرخه‌كه‌ی بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك له سێ هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا پێنج هه‌زار دینار.
به‌ناوبانگترین ناوچه‌كانی به‌رهه‌مێنانی برنجی كوردی له هه‌رێمی كوردستان شارۆكه‌ی ئاكرێ له پارێزگای دهۆك و ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوێن، له پارێزگای سلێمانین.
ئه‌شقى ئوره‌مارى جووتیارێكی سنوورى ئاكرێ، ئه‌مساڵ زیاتر له حه‌وت دۆنم زه‌ویى بۆ به‌رهه‌مهێنانى برنج ئاماده كردووه. به‌گوته‌ى خۆى "به‌رهه‌مهێنانى برنج ماندووبوونى زۆره، به‌ڵام له بازاڕدا نرخه‌كه‌ی باشه".
ئه‌شقی بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه برنجى شه‌ش مانگی ئه‌گه‌ر خۆمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بیفرۆشین، كیلۆى حه‌وت هه‌زار دینار ده‌كات، ئه‌وه نرخێكى زۆرباشه له چاو برنجه‌كانى تر، به تایبه‌ت كه برنجى سنووره‌كه‌مان ناوبانگى ده‌ركردووه.
به‌گوته‌ى ئه‌و جووتیاره له حه‌وت دۆنم برنجى ئه‌مساڵ كه به نیازه بیچێنێت، بڕى پێنج تۆن برنجى ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یش به‌رهه‌مێكى باشه و داهاته‌كه‌ی ماندووبوونى له‌بیر ده‌باته‌وه.
زۆر و خه‌رجییه‌كى زۆر، داهاتێكى باشى بۆ دابین ده‌كات.
ساڵانی رابردوو جووتیاری كورد به گشتی گرنگییان به به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم و جۆ ده‌دا، به‌ڵام وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی له كاتی خۆیدا له به‌رهه‌مهێنان ساردی كردوونه‌ته‌وه.
دكتۆر سازان قادر مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕِى چێنراوه‌كان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئێسته برنجى كوردى له هه‌رێمى كوردستان له چاندندا گرنگى زۆرى پێ ده‌درێت، بووه‌ته شوێنگره‌وه‌ى گه‌نم له‌و شوێنانه‌ى ئاوى زۆره".
به‌گوته‌ى سازان، ڕیشه‌ى برنجى باشى كوردى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاكرێ و ده‌ربه‌ندیخان، جۆرى سه‌درى و شه‌ش مانگى له كۆنه‌وه له‌و ناوچانه به‌رهه‌م هاتوون و به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌كه له زیادبووندایه، هاوكات له سنوورى دووكان و ڕاپه‌ڕین و چه‌ند شوێنێكى تر ئێسته گرنگى به برنجی كوردی ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تی پێشخستنى به‌رهه‌مهێنانی برنجى كوردى، ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌ك پڕۆژه‌یه‌كیان له ساڵى 2018ـه‌وه داوه‌ته وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و چاوه‌ڕوانى جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌ن.
"به‌رهه‌مهێنانی برنج به دروستكردنى گۆم و به‌نداو زیاد ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت كارئاسانى بكات به ڕاكێشانى جۆگه‌ى ئاودێرى له سنوورى به‌نداوه‌كان تا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك، ئه‌وا ده‌توانرێ به‌رهه‌مى برنجى كوردستان چوار هێنده‌ى ئێسته به‌رز بكرێته‌وه" سازان قادر وای گوت.
برنج له‌و به‌روبوومانه‌یه كه به‌رده‌وام پێویستی به ئاوه و له كوردستان له وه‌رزی هاویندا ده‌ست به چاندنی ده‌كرێت و له پایزدا پێده‌گات.
به‌ڵام جێگرى به‌رپرسى جووتیارانى كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ساڵانه ژماره‌ى ئه‌و جووتیارانه زیاد ده‌كه‌ن كه برنج به‌رهه‌م دێنن و زه‌وییه‌كانیان بۆ برنج ته‌رخان ده‌كه‌ن.
دڵزار شه‌ریف بۆ "وشه" گوتی، "پێنج جۆر برنجی كوردی هه‌ن كه ئێسته له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن، ئه‌وانیش بریتین له برنجى شه‌ش مانگی، سه‌دری، كه‌سنه‌دیو، سێ مانگی و ته‌حالوف، هه‌ر جۆرێكیان نرخى خۆى هه‌یه و له برنجی هاورده‌كراو گرانترن، به‌ڵام كڕیار له نرخ ناپرسێت، له‌به‌ر باشی و خۆشییه‌كه‌ی".
به‌گوته‌ى دڵزار، ئێسته ساڵ دواى ساڵ خواست له‌سه‌ر برنجى كوردى زیاد ده‌بێت و جووتیارى نوێى به‌رهه‌مهێنانى برنج دێنه سه‌ر زه‌وییه‌كانیان. بۆیه دووپاتی كرده‌وه "بۆ ئه‌مساڵ پێشبینى به‌رهه‌مهێنانى 20 هه‌زار تۆن برنجى كورد ده‌كرێت، به‌وه‌یش ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار ده‌كات".
"له ساڵى ڕابردوودا نزیكه‌ى 18 هه‌زار تۆن برنج به‌رهه‌م هاتبوو، پارێزگاى دهۆك به چاندنی 11 هه‌زار و 726 دۆنم چه‌ڵتووك، نۆ هه‌زار و 380 تۆن برنجی به‌رهه‌م هێنا و پێشه‌نگی گرتووه، كۆی به‌رهه‌مه‌كه‌یش له دوو مانگدا ساف ده‌بێته‌وه" دڵزار واى گوت.