به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییانی شاره‌كه به‌ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، جارێكی تر ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك به‌رز ده‌بێته‌وه.
له شاره‌كه‌دا سێ هاووڵاتیی كه‌ره‌نتین كراون
ماوه‌ی دوو ڕۆژه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك زیاتر ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی چوارشه‌می ڕابردوو ژنكی ته‌مه‌ن 75 ساڵ به ناوی (مه‌كیه كه‌ره‌م عه‌لی) گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك ئاشكرای كردووه له شاره‌كه‌دا سێ هاووڵاتیی كه‌ره‌نتین كراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكنینه‌كان له به‌غدا، ده‌ركه‌وت له كه‌ركووك حاڵه‌تێكی تووشبوونی نوێمان به كۆرۆنا هه‌یه، تووشبووه‌كه هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه‌یه و له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه و دانیشتووی شاره‌دێی له‌یلانه به‌ناوی (ڕه‌فعه‌ت عه‌لی ڕه‌زا) و ته‌مه‌نی 74 ساڵه.
زیاتر گوتی، به‌پێی فه‌رمانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاره‌كه، به‌گومانی تووشبوونیان، سێ هاووڵاتیی نزیكی تووشبووه‌كه به‌ناوه‌كانی (ئه‌میره عه‌لی ڕه‌زا) ته‌مه‌ن 62 ساڵ و (ناهیده نه‌جم مه‌حموود) ته‌مه‌ن 47 ساڵ و (حوسێن وه‌یس عه‌لی) ته‌مه‌ن 41 ساڵ، له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركووك كرانه ژێر كه‌ره‌نتین.
تۆماركردنی ئه‌و حاڵه‌ته له كه‌ركووك له‌كاتێكدایه، حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 104 كه‌س و 39 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و دوو كه‌س مردوون.