ئەوەی لە تونێلی پیرمام هۆڕن لێ‌ بدات سزا دەدرێ و وێنەی بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:02:37:27/04/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاككردنی رێگەكان لە هەولێر، ئاگەدارییەكی بۆ شۆفێران بڵاو كردەوە و دەڵێ‌، ئەوەی لە تونێلی پیرمام هۆڕن لێ‌ بدات، سزا دەدرێت. 

گرتەیەكی دوێنی هەینی 26ی نیسان بڵاو كراوەتەوە كە كۆمەڵێك شۆفێر لەناو تونێلی پیرمام هۆڕن لێ‌ دەدەن، لە كاتێكدا سەرباری هەراسانكردنی خەڵكی تر، مەترسیی لەسەر تونێلەكە دروست كردووە. 

بەرێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ لە ئاگادارییەكدا رای گەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەكەینەوە، بە هەموو شێوەیەك (هۆڕن)لێدان لە ناو تونێل قەدەغەیە، پێویستە ئاگاداربن لە كاتی هۆڕنلێدان ئەگەری كارەساتی گەورە هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە هەر شۆفێرێك پابەند نەبێ، ئەوە پێبژاردنی یاسایی بۆ دەكرێت، وێنەی ئۆتۆمبێل و شۆفێرەكەش بڵاو دەكرێتەوە، چونكە سیستمی تونێل چاودێری كراوە بەكامێرای چاودێری و سێنسەر.



وشە - وشه‌